ئه‌ڵمانيا.. نازييه نوێيه‌كان په‌لامارى په‌نابه‌ران ده‌ده‌ن
K24 – هه‌ولێر
ده‌يان كه‌س به‌هۆى پێكداهه‌ڵپژانى په‌نابه‌ران و ژماره‌يه‌ك له نازييه نوێيه‌كانى ئه‌ڵمانيا بريندار بوون، ئه‌م رووداوانه هاوكاته له‌گه‌ڵ گه‌شه‌كردنى بير‌ى دژه په‌نابه‌ران له ناو گه‌نجانى ئه‌ڵمانيادا.
نازييه نوێيه‌كانى سه‌ر به پارتى نه‌ته‌وه‌يى ديموكراتى توندڕه‌وى ئه‌ڵمانيا، له به‌شه پێشووه‌كه‌ى ئه‌ڵمانياى سۆسياليستى، دژى ئه‌وه‌ن حكومه‌تى وڵاته‌كه‌يان مافى په‌نابه‌رێتى ببه‌خشێته بيانييه‌كان.
خۆپيشاندانى نازييه نوێيه‌كان كاتێك ئه‌نجامدرا، كه به‌سه‌دان په‌نابه‌رى خۆرهه‌ڵاتى له سه‌نته‌رى هايديناو له خۆرهه‌ڵاتى ئه‌ڵمانيا كۆببونه‌وه بۆ وه‌رگرتنى مافى په‌نابه‌رێتى.
پۆليسى ئه‌ڵمانيا شه‌وى شه‌ممه رووبه‌ڕووى ئه‌و گه‌نجانه بوويه‌وه كه سه‌ر به ره‌وتى نازييه نوێيه‌كانن و دژى په‌نابه‌ره‌كان خۆپيشاندانيان ئه‌نجام ده‌دا.
نزيكه‌ى هه‌زار گه‌نجى ئه‌ڵمانيايى 30 رێگه‌ى سه‌ره‌كى ناوچه‌كه‌يان داخستبوو، بۆ ئه‌وه‌ى گه‌مارۆى ئه‌و 600 كه‌سه بده‌ن، كه له‌به‌رده‌م سه‌نته‌ره‌كه‌دا كۆببونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى مافى په‌نابه‌رێتى به‌ده‌ست بهێنن.
پۆليسى شارى درێزدن بڵاويكرده‌وه، خۆپيشانده‌ره‌كان به داروبه‌رد رووبه‌ڕووى پۆليس بوونه‌ته‌وه و به‌و هۆيه‌وه 31 پۆليس بريندار كراوون و برينى يه‌كێكيشيان سه‌خته و مه‌ترسى له‌سه‌ر ژيانى درووست بووه.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ئه‌ڵمانيا، له زارى پۆليسه‌وه ئه‌وه‌ى پشتڕاستكردووه‌ته‌وه، كه حكوومه‌ت پێداويستيى زياترى بۆ پۆليسه‌كان دابينكردووه بۆ ئه‌وه‌ى راده‌ى زيانى ريزه‌كانى پۆليس كه‌مبكاته‌وه.
چاوه‌ڕوانده‌كرێت، ئه‌مساڵ ئه‌ڵمانيا ژماره‌ى پێوانه‌يى له وه‌رگرتنى په‌نابه‌ران تۆمار بكات و تا كۆتايى ئه‌مساڵ 800 هه‌زار په‌نابه‌ر وه‌ربگرێت.