جگه‌ره‌يه‌ك پێنج کەس ده‌سووتێنێ .
K24 – ھەولێر
دواى هه‌ڵكه‌ندنى بيرێكى ئاوى له‌لايه‌ن هاووڵاتييه‌كى شارۆچكه‌ى چه‌مچه‌ماڵ، به‌هۆى كه‌وتنه خواره‌وه‌ى جگه‌ره‌يه‌ك پێنج كه‌س ده‌سوتێن.
رۆژى شه‌ممه (4.9.2015) په‌يامنێرى (K24) رايگه‌ياند: "ھاووڵاتیەکی شارۆچكه‌ى چه‌مچه‌ماڵ بە نیازی لێدانی بیریک بووه لە ناو زەویە کشتووکاڵیەکەی خۆی، بەڵام دوای ھەڵکەندنی ٩٠ مەتر لە زەویەکە، بەھۆی کەوتنە خوارەوەی جگەرەیەک، ئەو بیرە ئاگر دەگرێت و بە ھۆی درەنگ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەوە پێنج کەس کە نزیک بوون لێوەی دەسووتێن و رەوانەی نەخۆشخانە دەکرێن".
له‌لايه‌كى ديكه‌وه مەسعود، حوسێن پسپۆری بواری جیۆلۆجیا، به(K24) گوت: "نابێت چیتر بیری ئاو لەو ناوچەیە لێ بدرێت، چونكه مه‌ترسىى هه‌يه كه دووبارە ئەو بیرە گڕبگرێته‌وه".