ئه‌ڵمانيا: ته‌قينه‌وه‌كه‌ى ئه‌نقه‌ره هێرشه بۆ سه‌ر ديموكراسييه‌ت
K24 – هه‌ولێر
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا، ته‌قينه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى ئه‌نقه‌ره‌ى پايته‌ختى توركيا ئيدانه ده‌كات و به هێرشكردنه سه‌ر ديموكراسييه‌ت وه‌سفى ده‌كات.
فرانك واڵته‌ر شتاينمايه‌ر، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا، ته‌قينه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى ئه‌نكاراى ئيدانه‌كرد و داواشى له هێز و لايه‌نه سياسييه‌كانى توركيا كرد له‌پێناو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتيژييه‌كان يه‌كگرتوو بن.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (10.10.2015)، ته‌قينه‌وه‌يه‌ك له‌نێو ئاپۆراى خۆپيشاندانه‌كانى ئه‌نكاراى پايته‌ختى توركيا روويدا و به‌هۆيه‌وه 86 كه‌س له خۆپيشانده‌ران گيانييان له‌ده‌ستدا و 126 كه‌سى ديكه‌ش برينداربوون.
شتاينمايه‌ر گوتى: "ئه‌و هێرشه تيرۆريستييه وه‌حشيگه‌رييه بۆ سه‌ر خۆپيشانده‌ره ئاشتيخوازه‌كان، هێرشه بۆ سه‌ر پرۆسه‌ى ديموكراسى له توركيا، به توندترين شێوه ئيدانه‌ى ده‌كه‌م، ماوه‌يه‌كه تيرۆريستان ده‌يانه‌وێت تيرۆر و تۆقاندن، رق و كينه له‌نێو خه‌ڵكى بڵاوبكه‌نه‌وه، به‌هيچ شێوه‌يه‌ك نابێت ئه‌و كاره‌يان سه‌ركه‌وتوو بێت".
شتاينمايه‌ر راشيگه‌ياند، هه‌موو لايه‌نه سياسييه‌كانى توركيا، هيواخوازن له بارێكى پێكه‌وه‌ژيان و ئاشتييانه‌دا بژين.