زه‌وی به‌سه‌ر هاووڵاتیان دابه‌ش ده‌كرێ
K24- هه‌ولێر
بڕیاره حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زه‌وی به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و هاووڵاتیانه دابه‌ش بكات كه كرێچین و تا ئێسته سوودمه‌ند نه‌بوون له زه‌وی و پێشینه‌ی خانوو.
بە هۆی گرفتی نیشتەجێبوون لە هەرێمی کوردستان، قەیرانی دارایی و دواکەوتنی مووچە، بە فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی شارەوانی لە رێگه‌ی وەزارەتەکان و یەکێتی کرێنشینان، زانیاری و داتا کۆدەکەنەوە بۆ دەستپێکردنی دابەشکردنی زەوی بە سەر هاووڵاتیان لە هەموو پارێزگاکانی کوردستان کە تا ئێسته سودمەند نەبوون لە وەرگرتنی زەوەی و شوێنی نیشتەجێ بوون.
نەورۆز مەولود، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بە (K24)ی رایگەیاند كه ئەم بریارە هەموو هاووڵاتیان دەگرێتەوە کە تاوه‌کوو ئێسته بە هیچ شێوەیەک سودمەند نەبوون، گوتیشی: "ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ سوودمه‌ند بن، دەتوانن لە رێگەی وەزارەتەکان و ئەو شوێنانەی کە تیایدا فەرمانبەرن تا کۆتایی مانگی 11 فۆرمی تایبەت پر بکەنەوە".
هه‌ر له‌و لێدوانه‌دا، وه‌زیری شاره‌وانی ئه‌وه‌شی خسته ڕوو كه ئەو کەسانەی کە کرێچین دەبێ ئەندامی یەکێتی کرێنشینان بن و ناویان لەوێ تۆمار بکەن.