دواين ورده‌كارييه‌كانى ئۆپه‌راسيۆنى ئازادكردنى شه‌نگال
K24 – ھەولێر
له گرنگترین ده‌ستكه‌وته‌كانی ئه‌مڕۆی هێزی پێشمه‌رگه وێڕای رزگاركردنی ژماره‌یه‌ك گوند و پانتاییه‌كی زۆری خاكی كوردستان، توانرا رێگه‌ی سه‌ره‌كی نێوان ره‌ققه‌ی ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی داعش له سووریا و شاری مووسڵ كۆنترۆڵ بكرێت و به‌وه‌ش بۆ یه‌كه‌مجاره له دوای سه‌رهه‌ڵدانی داعشه‌وه پێشمه‌رگه گورزی له‌و جۆره له چه‌كدارانی داعش بدات و ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی بكات به دوو له‌ته‌وه.
سه‌ره‌تاى هێرشه‌كه
هێزه‌كانى پێشمه‌رگه كاتژمێر 07:00ی سه‌رله‌به‌یانی له سێ قۆڵه‌وه له چوارچێوه‌ی ئۆپراسیۆنی رزگاركردنی شنگالدا هێرشی بۆ سه‌ر چه‌كدارانی داعش له سنووری شارۆچكه‌ی شنگال له خۆرئاوای مووسڵ ده‌ستپێكرد.
له به‌رایی هێرشه‌كانییدا هێزی پێشمه‌رگه توانی رێگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ژماره 47 له خۆرئاوای مووسڵ كۆنترۆڵ بكات و به گوێره‌ی زانیاری فه‌رمانده مه‌یدانییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه گرنگی سه‌ربازی ئه‌و رێگه‌یه ده‌بێته سه‌ره‌تایه‌كی گرنگ بۆ رزگاركردنی مووسڵ.
هێزی پێشمه‌رگه له سێ قۆڵه‌وه به‌ره‌و شارۆچكه‌ی شنگال به‌ره‌و پێشه‌وه‌چوون و به گوێره‌ی زانیاری په‌یامنێرانی (K24) له به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕ هێزی پێشمه‌رگه به گوێره‌ی ئه‌و پلانه‌ی بۆی دانراوه، سه‌رجه‌م ئامانجه سه‌ربازییه‌كانی پێكاوه و رێگه‌ی سه‌ره‌كی نێوان شاری ره‌ققه‌ی سووريا و مووسڵی له عێراق كۆنترۆڵكردووه.
به‌و پێیه‌ی بۆ یه‌كه‌مجاره له دوای دروستبوونی داعشه‌وه پردی په‌یوه‌ندی نێوان مووسڵ و ره‌ققه‌ی ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی داعش ده‌پچڕێت.
ژماره‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه
له ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كه‌دا، كه مه‌سعوود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌رپه‌رشتیی ده‌كات، 7 هه‌زار و 500 پێشمه‌رگه به‌شدارن و به‌شێك له‌و پێشمه‌رگانه فه‌رمانده‌یی هێزی پێشمه‌رگه‌ی زێڕه‌ڤانی و فه‌رمانده‌یی هێزی پێشمه‌رگه‌ی شنگالن.
رۆڵى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى
ئۆپراسیۆنه‌كه له لایه‌ن هێزی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تیییه‌وه پشتیوانی ئاسمانی و لۆجستیی ده‌كرێت و له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمان هه‌موو جۆره جوڵه‌یه‌كی چه‌كدارانی داعشییان خستووه‌ته ژێر چاودێرییه‌وه، تۆپخانه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ش به وردی بۆردومانی مۆڵگه‌كانی داعش ده‌كات، ته‌نيا ئه‌مڕۆ 95 هێرشى ئاسمانى له‌لايه‌ن فڕۆكه جه‌نگييه‌كان هاوپه‌يمانان ئه‌نجامدراوه.
پێشڕه‌وييه‌ويه‌كانى پێشمه‌رگه
له قۆڵی خۆرهه‌ڵاتی چیای شنگال و له میحوه‌ری حه‌ردانه‌وه پێشمه‌رگه له پێشڕه‌ویدایه بۆ كۆنترۆڵكردنی رێگه‌ی سه‌ره‌كی نێوان شنگال و ته‌له‌عفه‌ر و به رزگاركردنی ئه‌و ناوچه‌یه‌ش په‌یوه‌ندی چه‌كدارانی داعش له هه‌ردوو ناوچه ده‌پچڕێت و كۆمه‌ك و پشتیوانی ناگاته ئه‌و چه‌كدارانه‌ی له ناو شنگالدا خۆیان حه‌شارداوه.
له قۆڵی خۆرئاوای چیای شنگالیشه‌وه، هێزی پێشمه‌رگه به چه‌كی قورس بۆردومانی چه‌كدارانی داعش ده‌كه‌ن و به پێشڕه‌ویكردنی پێشمه‌رگه له‌و قۆڵه‌شه‌وه، چه‌كدارانی داعش به ته‌واوی له دنیای ده‌ره‌وه‌یان داده‌بڕێن و له هه‌موو قۆڵه‌كانه‌وه گه‌مارۆ ده‌درێن.
به گوێره‌ی زانیاری په‌یامنێرانی كوردستان (K24) تا دێت بازنه‌ی گه‌مارۆی پێشمه‌رگه بۆ سه‌ر چه‌كدارانی داعش له ناو شنگال بچووكتر ده‌بێته‌وه.
له قۆڵی باكووری شنگالیشه‌وه، یه‌كه‌یه‌كی تایبه‌تی هێزی پێشمه‌رگه سه‌ر به ئه‌ندازه‌ی سه‌ربازی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێڕه‌زانی له پێشڕه‌ویدان بۆ پاككردنه‌وه‌ی رێگه‌ی چوونه ناو شنگال و پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆمبانه‌ی داعش له‌سه‌ر رێگه‌ی سه‌ره‌كی و پێشڕه‌وییه‌كانی پێشمه‌رگه چاندوونی.
ئه‌و شوێنانه‌ى ئازادكراون
به‌پێى راگه‌يه‌ندراوى فه‌رمانده‌يى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه توانراوه 150 كيڵۆمه‌تر چوارگۆشه له چه‌كدارانى داعش پاك بكرێته‌وه، 75%ى پرۆسه‌كه به‌سه‌ركه‌وتوويى ته‌واو بووه.
هه‌روه‌ها ئه‌و گوندانه‌ى شه‌ڕى تێدابوو له‌نێوان هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و چه‌كدارانى داعشدا، پێشمه‌رگه، تاوه‌كوو ئێسته توانراوه 10 گوند كۆنتڕۆڵ بكرێته‌وه.
ژماره‌ى كوژراوانى داعش
دواى ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى رزگاركردنه‌وه‌ى قه‌زاى شه‌نگال له‌لايه‌ن هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و فڕۆكه‌ى هاوپه‌يمانان، ژماره‌ى كوژراوانى چه‌كدارانى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش) له پرۆسه‌ى ئازاكردنه‌وه‌ى شه‌نگال گه‌يشتووه‌ته 100 كوژراو.
شه‌نگال له ميديا نێوده‌وڵه‌تييه‌كانه‌وه
پرۆسه‌ی رزگاری شنگال، له ئاستی میدیای نێوده‌وڵه‌تییدا به بایه‌خه‌وه رووماڵكرا و زۆرینه‌ی ئاژانس و كه‌ناڵه پڕ بینه‌ره هه‌واڵییه‌كانی جیهان به سوود وه‌رگرتن له چاوی كامێرای (K24) رووماڵی رووداوه‌كان ده‌كه‌ن.
هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له به‌یاننامه‌یه‌كدا، كه دوای سه‌ركه‌وتنه‌كانی ئه‌مرۆی پێشمه‌رگه له شنگال ده‌ریكردووه، رایگه‌یاند، پێشمه‌رگه به سه‌ركه‌وتوویی ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی له دژی داعش به‌ڕێوه‌ده‌بات و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ده‌ستكراوه به كێوماڵكردنی ناوچه‌كه و ده‌روازه‌كانی شنگال.
پێشمه‌رگه پلانى نوێ دادرێژێ
له ئێسته‌دا هێزه‌كانى پێشمه‌رگه به‌رده‌وامن له پێشڕه‌وييه‌كانيان بۆ قه‌زاى شه‌نگال و خه‌ريكى داڕشتنى پلانى نوێن و به‌جۆرێك هه‌موو به‌شه‌كانى پێشمه‌رگه بۆ ئه‌مشه‌و ئه‌ركيان پێ سپێردراوه و بڵاوه‌يان پێكراوه، ئه‌گه‌ر چى جار جاره جموجۆڵى داعش ده‌بينرێ به‌ڵام به‌ڵام هێزه‌كانى پێشمه‌رگه به‌توندى وه‌ڵاميان ده‌ده‌نه‌وه.
ئازادكردنى شه‌نگال بۆچى گرنگه؟
كێنس كاتزمان، ئه‌ندامى ئه‌ندامى باڵاى ستراتيژى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست پێى وايه ئازادكردنه‌وه‌ى شه‌نگال ئامانجێكى گرنگه، به‌تايبه‌تى ده‌بێته هۆى پچڕانى پێگه و ناوچه گرنگه‌كانى داعش له‌نێوان سووريا و عێراق و دواجار داعش ده‌كاته دووبه‌ش، به‌م شێوه‌يه‌ش له داهاتوودا ئاسانتر شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش ده‌كرێ.
جگه له‌مه‌ش ده‌وڵه‌تى ئيسلامى لاواز ده‌بێت و ناتوانن هێز و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى بگوازنه‌وه، ياخود ئه‌گه‌ر بشگوازنه‌وه كاتێكى زۆرتريان لێ به فيرۆ ده‌ڕوا تا ئامانجه‌كانيان به‌دى ده‌هێنن.
ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى كوردانى ئێزدى جارێكى ديكه ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر زێدى باوباپيرانى خۆيان و دووباره ده‌ست به ژيانێكى تازه ده‌كه‌نه‌وه.