رووحانى بۆ ئۆلاند: به هه‌موو هێزمانه‌وه دژى داعشين
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆكى كۆمارى ئيسلامى ئێران, رايگه‌ياند, وڵاته‌كه‌ى به‌وپه‌ڕى هێز و توانايه‌وه به‌ره‌نگارى داعش ده‌بێته‌وه.
له ميانى په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنييدا كه له‌گه‌ڵ هاوتا فه‌ره‌نساييه‌كه‌ى (فرانسوا ئۆلاند)، ئه‌نجاميدا، حه‌سه‌ن رووحانى گوتى: ئێران ئاماده‌يه به هه‌موو هێزو توانايه‌وه شه‌ڕى داعش بكات.
سه‌رچاوه‌يه‌ك له كۆشكى ئه‌ليزێ, رايگه‌ياند، هه‌ريه‌ك له سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا و ئێران پرسى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوانيان و بايه‌خى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش و سوود وه‌رگرتن له تواناى ئێران بۆ شه‌ڕى داعشيان تاوتوێكردووه.
له به‌شێكى ديكه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كه‌ياندا، هه‌ردوولا باسيان له گرنگى گفتوگۆكانى ڤييه‌ننا كردووه بۆ چاره‌سه‌ركردنى قه‌يرانى سووريا.