پۆتين بۆ تاوتوێكردنى پرسه‌كانى رۆژهه‌ڵات ده‌چێته تاران
K24 – مۆسكۆ:
كۆشكى كرملين بڵاويكرده‌وه، دووشه‌ممه ڤلاديمێر پۆتين سه‌رۆكى رووسيا و عه‌لى خامه‌نه‌ئى رێبه‌رى كۆمارى ئيسلامى ئێران كۆده‌بنه‌وه.
بڕياره به مه‌به‌ستى كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى ئێران و تاوتوێكردنى پرسى سووريا و ئاڵۆگۆڕى بازرگانى و دۆسيه‌ى ناووكى و سه‌وداى نه‌وت و غاز له نێوانيان سه‌ردانى تاران بكات.
هه‌روه‌ها بڕياره له‌و سه‌ردانه‌دا، پۆتين له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن رووحانى هاوشانه ئێرانييه‌كه‌يدا كۆببێته‌وه.
له 2007دا بۆ يه‌كه‌مجار پۆتين ديدارى له‌گه‌ڵ عه‌لى خامه‌نه‌ئى ئه‌نجامداوه و له‌و كاته‌وه تا ئێستا ئه‌مه يه‌كه‌م ديدارى نێوانيان ده‌بێت.
سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆكى روسيا هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌وڵه ديپلۆماتييه‌ى مۆسكۆ سه‌باره‌ت به سووريا ده‌ستيپێكردووه.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس.