ئۆباما و ماتیۆ رەوشی عێراق و سووریا تاوتوێ دەكەن

سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا دواین پێشهاتە نێودەوڵەتییەکان و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریان تاوتوێ کرد.

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا باراک ئۆباما، سەرۆکی ئەمریکا و ماتیۆ رینتسی، سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا پێشهاتە نێودەوڵەتییەکان و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریان تاوتوێ کرد.

سەبارەت بە نێوەڕۆکی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكە سەرۆکایەتی حکوومەتی ئیتاڵیا لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد کە: "هەردوو سەرۆک باسیان لە کێشە نێودەوڵەتییەکان کردووە بەتایبەت بارودۆخی عێراق و سووریا".

هاوکات چاوەڕوان دەکرێت ئۆباما و رینتسی لە رێکەوتی 30 ئەم مانگە لە چوارچێوەی کۆبونەوەی لوتکەی پاریس بۆ کەش و هەوا چاویان بەیەکدی بکەوێ.