حه‌له‌ب.. دوو شارۆچكه‌ى ديكه له ده‌ستى داعش رزگاركران

K24 – حه‌له‌ب:
به‌رهه‌ڵستكارانى چه‌كداريى له سووريا رايانگه‌ياند، به پشتيوانى فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى هاوپه‌يمانێتى دژ به داعش توانيويانه له سنوورى پارێزگاى حه‌له‌ب دوو ناوچه له ده‌ستى داعش رزگار بكه‌ن.
به‌ره‌ى شاميى، كه له ده‌وروبه‌رى حه‌له‌بى باكوورى سووريا چالاكى ئه‌نجامده‌دات، رايگه‌ياند، توانيويانه شارۆچكه‌ى "ده‌لحه" كۆنترۆڵبكه‌ن و هاوكات ژماره‌يه‌ك هێز و لايه‌نى ديكه‌ش توانيويانه ناوچه‌ى "حه‌رجله" كۆنترۆڵ بكه‌ن.
به‌ره‌ى شاميى، وێنه‌ى چوار كه‌سى بڵاوكرده‌وه و ئه‌وانى وه‌ك ديل ناساند و ئاشكرايكرد، كه ئه‌و چوار كه‌سه چه‌كدارى رێكخراوى داعش بوونه و دژى به‌رهه‌ڵستكارانى سووريا شه‌ڕيان كردووه.
هه‌يسه‌م ئه‌بو حه‌مو، به‌ڕێوبه‌رى نووسينگه‌ى راگه‌ياندنى به‌ره‌ى شامى گوتى: "كۆنترۆڵكردنى ئه‌و دوو شوێنه ده‌سته‌به‌رى كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ى سه‌رجه‌م ئه‌و ناوچانه‌ى باكوورى سووريا ده‌كات، كه كه‌وتوونه‌ته ده‌ستى داعش".
له مانگى ئابى رابردوودا، به‌ره‌ى نووسره له‌و دوو ناوچه‌يه شكستيهێنا و له به‌رامبه‌ريدا چه‌كدارانى داعش كۆنترۆڵيانكرد.