ئۆباما: نابێت ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات بمێنێته‌وه
K24 – كوالامپور:
باراك ئۆباما، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له كوالامپوری پایتەختی مالیزیا، رایگه‌یاند، نابێت بەشار ئەسەد لە دەسەڵات بمێنێتەوە.
ئۆباما گوتیشی: "له سه‌ره‌تای پێكهێنانی هێزی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه تا ئێستا 8 هه‌زار هێرشی ئاسمانیمان كردووه‌ته سه‌ر داعش، له داهاتوشدا ناوچه‌كانی ژێرده‌ستی داعش كۆنترۆڵ ده‌كه‌ینه‌وه و سه‌رچاوه داراییه‌كانیشیان ده‌بڕین".
سەرۆكی ئەمریكا دەڵێت: "پێویسته رووسیا خۆی یه‌كلایی بكاته‌وه، كه كێ ده‌كاته ئامانج له سووریا".
بە مەبەستی بەشداریكردن لە کۆبونەوەی لوتکەی سەرانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا، باراك ئۆباما، ڕۆژی ھەینی رابردوو، 20ى تشرينى دووه‌م/نۆڤه‌مبه‌رى 2015، سەردانی مالیزیای كرد.