ئه‌مريكا داوايه‌ك ئاراسته‌ى جيهان ده‌كات
K24 – واشنتن:
ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مريكا سه‌باره‌ت به شه‌ڕى داعش، داوايه‌كى ئاراسته‌ى وڵاتانى جيهان كرد.
جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مريكا، جۆ بايدن و نێردراوى تايبه‌تى ئه‌مريكا له هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش، برێت ماك گۆرك، له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى 60 وڵاتى ئه‌ندامى هاوپه‌يمانێتييه‌كه له نووسينگه‌ى سه‌ره‌كى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا كۆبوونه‌وه.
ماك گۆرك، بۆ ميوانه‌كان قسه‌يكرد و رايگه‌ياند، له‌گه‌ڵ زيادبوونى رێژه‌ى هێرشه‌كان بۆ سه‌ر داعش له عێراق و سووريادا، پێويسته كاريش بۆ ئه‌وه بكه‌ين، له ئاستى جيهاندا رووبه‌ڕووى تۆڕى جيهانى داعش ببينه‌وه.
ئه‌و كۆبوونه‌وه‌يه پێنجه‌م كۆبوونه‌وه‌ى هاوشێوه‌يه كه ئه‌مريكا له‌گه‌ڵ 65 وڵاتى ئه‌ندامى هاوپه‌يمانێتييه‌كه ئه‌نجاميده‌دات.
ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه دێت، كه له پاريس و به‌يروت و به‌غدا، رێكخراوى داعش كرده‌وه‌ى خۆكوژى و ته‌قينه‌وه‌ى ئه‌نجامدا.
سه‌رچاوه‌يه‌ك له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا، رايگه‌ياند، هاوپه‌يمانێتييه‌كه به‌رده‌وامه بۆ سنوورداركردنى كرده‌وه‌كانى داعش له ئاستى جيهاندا.
سه‌باره‌ت به درووستكردنى هاوپه‌يمانێتييه‌كى نوێ له نێوان رووسيا و ئه‌مريكا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا، كه ئێستا له گه‌شتێكدايه بۆ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست رايگه‌ياند، ئه‌وه ئه‌گه‌رێكى چاوه‌ڕوانكراوه و ده‌كرێت رووبدات.