ئه‌مريكا دژى دامه‌زراندنى كيانى كورده له سوريا
K24- هەولێر
جۆن ئالن، رێكخه‌رى ئه‌مريكايى بۆ كاروبارى هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى له دژى داعش، رايگه‌ياند، حكومه‌تى ئه‌مريكا دژى ئه‌وه‌يه كورده‌كان له سوريا كيانێكى سه‌ربه‌خۆيان هه‌بێت.
ئالن له به‌رده‌م دامه‌زراوه‌يه‌كى توێژينه‌وه‌ييدا له واشنتن رايگه‌ياند، پشتيوانى ئه‌و داوايه ناكه‌ين و نامانه‌وێت كيانێكى كورديى له باكوورى سوريا درووست ببێت.
ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل به رۆژئاواى كوردستان (باكوورى سوريا) دامه‌زراوون و ناوچه‌يه‌كى خۆ به‌ڕێوبه‌رييان پێكهێناوه و ماوه‌ى زياتر له ساڵ و نيوێكه توانيويانه ببنه به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م پێشڕه‌وييه‌كانى داعش و به‌رگريان له شاره‌كانيان كردووه.
دواى ئه‌وه‌ى گه‌ريلاكانى يه‌په‌گه توانيان شاره كوردييه‌كانى هاوسنوورى توركيا به تايبه‌تى گرده سپى كۆنترۆڵ بكه‌ن، توكيا له‌شكركێشى بۆ سه‌ر سنوور ئه‌نجامدا و ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆك كۆماريش رايگه‌ياند، دژى كورد ده‌وه‌ستنه‌وه ئه‌گه‌ر بيانه‌وێت كيانێك له سوريا درووست بكه‌ن.
ئالن باسى له‌وه‌شكردووه، ئه‌مريكا پێى خۆش نييه هاوبه‌شێكيان هه‌بێت له شه‌ڕى دژ به داعش دواتر ببێته داگيركار.