ئهمشهو بارسێلۆنا تواناكانی مێسی بۆ گهڕاوهتهوه
K24 ـ ژووری ههواڵ
لە کۆمەڵەی پێنجەمی چامپیۆنزلیگدا یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دوای بردنەوە گەورەکەی لە کلاسیکۆ ئهمشهو له كات 10:45 خولهكی شهو میوانداریی یانهی رۆمای ئیتاڵی دەکات، لە یارییەکی دیکەشدا یانی بایر لیڤەرکوزنی ئەڵمانی دەبێتە میوانی باتی بۆریسۆڤی بیلارووسی.
ئهمڕۆ سێشهممه، 24 تشرینی دووهم/ نۆڤهمبهری 2015، یانهی بارسێلۆنا بە ورەیەكی بەرزەوە بە یاوەری لیۆنێل مێسی پێنجەمین یاری لە قۆناخی یەكەمی چامیۆنزلیگ ئەنجام دەدات.
بارسا ئەگەرچی بەفەرمی سەركەوتووە بۆ قۆناخی شازدە، بەڵام ڕێگە نادا ئەو سەركەوتنە مەزنەی بەرامبەر ریال تۆماریان كرد، زوو خۆشیەكانیان لەدەست بدەن.
لە یاری چوون یانەكەی پایتەختی ڕۆما نەبوونە نێچیرێكی ئاسان و خاڵێكیان لە چنگی كوڕانی ئێنریكی دەرھێنا، بارسێلۆنا تواناكانی مێسیان بەدەست ھێنایەوە، لە بهرامبەردا بێبەش دەبن لە تواناكانی ماسكیرانۆی ھاونیشتمانی بە ھۆی پێكانەوە. رۆما بە كۆكردنەوەی پێنج خاڵ لە خانەی دووەم لەدوای یانەی بارسا دەبینرێت، بۆیە بەسەركەوتنی لەم یاریە بلیتێك بۆ دەرباز بوون بەدەست دێنێت.
نێمار و سوارێز تەنیا ترسیان لەوەیە ئەوان لە ھێلی پێشەوە گۆڵ تۆمار بكەن، بەڵام وەك یاری رابردوو چانس تۆپێك بخاتە تۆڕی گۆڵەكەیان.
بەڵام ھەوادارانی بارسا چاویان لەوەیە لەگەڵ ھەر گۆڵێك بارسا بارسا بڵێنەوە..
لەیاریەكی دیكەی ھەمان كۆمەڵەدا شەڕێكی زەحمەت لە نێوان باتی بۆریسۆڤ و بایەر لیڤەركوز بەڕێوە دەچێت.
بەو پێیەی ھەردوو یانە جیاوازی نێوانیان تەنھا خاڵێكە، لەیاری چوون یانە ئەڵمانیەكە بە چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك سەركەوتنی بەدەست ھێنابوو،
بۆڕاست كردنەوەی ئەنجامەكە و گەڕانەوەی ئومێدیان باتی بۆریسۆڤ تەنھا ڕێگە چارەی بردنەوەیە..