سەلیم جبووریی: قەیرانی ئاوارەكانی عێراق ئاڵۆزتر دەبێت

"پێویستە له‌ بودجه‌ی 2016 پارەی زیاتر بۆ ئاواره‌كان ته‌رخان بكرێت"

K24- بەغدا

سه‌لیم جبووریی، سه‌رۆكی پەرلەمانی عێراق رایگه‌یاند كاره‌ساتی ئاواره‌كان بارگرانیی بۆ ده‌وڵه‌ت دروستكردووه‌ و رۆژ دوای رۆژ قه‌یرانی ئاواره‌كان ئاڵۆزتر ده‌بێت.

سه‌لیم جبووریی لە وۆرگشۆپێكدا كە پەرلەمانی عێراق لەسەر رەوشی ئاوارەكان رێكیخست راشیگەیاند:

"سه‌ره‌ڕای كه‌می سه‌رچاوه‌ داراییه‌كان، بەڵام ده‌بێ پاره‌ی زیاتر له‌ بودجه‌ی ساڵی 2016 بۆ ئاواره‌كان ته‌رخان بكرێت و گه‌ڕانە‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانیان له‌ دیاله‌ و سه‌لاحه‌دین و ده‌وروبه‌ری به‌غدا و شنگال كارێكی گرنگه‌ و تاقیكردنه‌وه‌یه‌كیشه‌ بۆ بەزاندنی كێشه‌كانمان".

ئەم گووتانەی جبووریی لە كاتێكدایە بەھۆی دابەزینی نرخی نەوت و شەڕی داعشەوە عێراق رووبەڕووی قەیرانی دارایی بووەتەوە.