له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م شه‌ڕی گه‌یشتن به قۆناخی داهاتوو گه‌رمه
K24 ـ هه‌ولێر
مانچێستەر یونایتد له چامپیۆنس لیگ پێشەنگی کۆمەڵەی دووەمی گرتووه، ئه‌مشه‌و له كات 10:45 خوله‌ك میوانداریی ئایندهۆڤن دەکات و فۆلفسبۆرگیش دەچێتە رووسیا و له كات 8:00ـی شه‌و دەبێتە میوانی سیێسکا مۆسکۆ و هەر چوار یانەیش هیوایان بە گەیشتن بە قۆناخی ١٦ ماوە و ژمارەی خاڵەکانیان لە یەکترییەوە نزیکە.
شه‌یتانه‌كان ده‌یانه‌وێت ئۆڵد ترافۆرد بكه‌نه دۆزه‌خی ئایندهۆڤن
یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی ئه‌مشه‌و له نێو یاریگه‌ی ئۆڵد ترافۆرد میوانداریی یانه‌ی ئایندهۆڤنی هۆڵه‌ندا ده‌كات.
شه‌یتانه‌كان بیره‌وه‌ری ناخۆشیان له‌گه‌ڵ ئه‌و تیپی هۆڵه‌ندی هه‌یه، به‌و پێیه‌ی له یاریی چوونی چامپیۆنس لیگ له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و یانه‌یه دۆڕان و یه‌كێك له ئه‌ستێره‌كانیشی دووچاری پێكانێكی قورس بۆوه كه ئه‌ویش (لۆك شا‌و) بووه كه تا وه‌رزی داهاتوو ناگه‌ڕێته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، جه‌نگاوه‌ره‌كانی فلیپ كوكۆی ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ئایندهۆڤن نایانه‌وێت به‌بێ خاڵ بۆ هۆڵه‌ندا بگه‌ڕێنه‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌مشه‌و به ئه‌نجامێكی خراپ ئینگلته‌را جێ بهێڵن ئه‌وا ئه‌گه‌ری گه‌یشتنیان بۆ قۆناخی داهاتوو كه‌م ده‌بێته‌وه.
یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد به 7 خاڵ لوتكه‌ی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی گرتووه، له‌وكاته‌ی یانه‌ی ئایندهۆڤن به 6 خاڵ له پله‌ی دووه‌م دێت.
سیسكا و ڤۆڵفسبورگ یارییه‌كی پڕ له هیوا
ئه‌م یارییه ئه‌مشه‌و له كات 8:00ـی شه‌و له نێو به‌سته‌ڵه‌ك و سه‌رمای نێو مۆسكۆی پایته‌ختی ڕووسیا ده‌كرێت. به‌ڵام هه‌ستیار و گرینگی ئه‌م یارییه ڕه‌نگه ململانێیه‌كی گه‌رم به یارییه‌كه ببه‌خشێت كه‌س بیری له به‌فر و ساردی نێو یاریگه نه‌بێت.
ئه‌م یارییه بۆ سه‌ربازه‌كانی ڕووسی یاریی تۆڵه‌كردنه‌وه ده‌بێت، به‌و پێیه‌ی له یاریی چوون به گۆڵێكی بێوه‌ڵام ئه‌ڵمانیایان جێهیشت و دۆڕان.
یانه‌ی ڤۆڵفسبورگ به 6 خاڵ و سیسكا مۆسكۆش به 4 خاڵ له خانه‌كانی سێیه‌م و چواره‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌یان ده‌بینرێن.