هەلیکۆپتەرێکی رووسی کەوتە خوارەوە

12 کەس بوونە قوربانی

K24

لە ھەرێمی كراسنۆ یارسكی وڵاتی رووسیا هەلیكۆپتەرێك كەوتووەتە خوارەوە و بەوهۆیەشەوە 12 كەس گیانیان لەدەست داوە 17 دیكەش بریندارن.

میدیاكانی ڕووسیا بڵاویان کردەوە، ئەمڕۆ لە كراسنۆ یارسكی هەلیكۆپتەرێك تێك شكاوە زیاتر لە 12 كەس گیانیان لە دەست داوە، ھۆكاری کەوتنە خوارەوەی هەلیکۆپتەرەکەش ئاشکرا نەکراوە.

لە 24ی ئەم مانگە فرۆكەیەكی جەنگی ڕووسیا، لە لایەن فڕۆکە شەڕکەرەکانی توركیا لەسەر سنووری سووریا و تورکیا خرایە خورەوە، بە هۆی بەزاندنی سەروەری ئاسمانی تورکیا. لە مانگی ڕابردووشدا، فرۆكەیەكی ڕووسی لە ئاسمانی بیابانی سینا لە میسڕ تەقێنرایەوە.