كوردستان 24 ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنی لایه‌نه كوردییه‌كان و حه‌شدی شه‌عبی بڵاوده‌كاته‌وه
k24 - كه‌ركووك
به‌رپرسانی كورد و حه‌شدی شه‌عبی له شارۆچكه‌ى خورماتوو رێككه‌وتن له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م هێزه‌كانیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی شارۆچكه‌كه جگه له هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایش نه‌بێت.
حه‌سه‌ن بارام، جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به كوردستان 24ی گوت: "ئه‌مڕۆ به‌رپرسانی لایه‌نه كوردییه‌كان له خورماتوو له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حه‌شدی شه‌عبی له‌نێو باره‌گای مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی له قه‌زاكه كۆبوونه‌ته‌وه".
حه‌سه‌ن بارام راشیگه‌یاندووه، هه‌ردوولا له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتوون، هێزه چه‌كداره‌كانی له‌ناو قه‌زاكه ببه‌نه ده‌ره‌وه و ته‌نها پۆلیس و ئاسایش له‌نێو قه‌زاكه بمێننه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له پێكهێنانی لێژنه‌یه‌كی تايبه‌ت كراوه بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ره‌بووی ئه‌و هاووڵاتییانه بكه‌نه‌وه، كه له گرژییه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی قه‌زاكه زیانی گیانی و ماددیان به‌ركه‌وتووه.
حه‌سه‌ن بارام رایگه‌یاندووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ى تاكو ئێستا ئامارێكی فه‌رمی له‌به‌رده‌ستدا نییه، حكوومه‌تی عێراقی هیچ ده‌رماڵه‌یه‌كی بۆ خێزانه زیانلێكه‌وتووه‌كان ته‌رخان نه‌كردووه.
باسی له‌وه‌شكرد، له كۆبوونه‌وه‌كه بڕیاردراوه سه‌رجه‌م نووسینگه حكوومییه‌كانی شاره‌كه، راده‌ستی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بكرێنه‌وه، كه پێشتر به‌هۆی ئاڵۆزییه‌كانه‌وه ده‌ستییان به‌سه‌ردا گیرابوو.