هه‌رێم داواى هاوكارى له‌ ئه‌وروپا ده‌كات

به‌ ڤيديۆ.. نوێنه‌رى هه‌رێم له‌ يه‌كێتى ئه‌وروپا ورده‌كارييه‌كانى ئه‌و پرسه‌ روونده‌كاته‌وه‌.
kurdistan24.net

K24 – برۆكسل:

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا، دلاوه‌ر خاليد، داوا لە وڵاتانی ئەندامی ئەو یەکێتییە دەکات، له‌ ئاوەدانکردنەوەی شنگال، هاوکاری هەرێم بکەن.

لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا، لیژنەی پەیوەندیبەکانی عێراق لە پەرلەمانی ئەوروپا بە سەرۆکایەتی خافێر پڕبای، جێگری سەرۆکی لیژنەی ناوبراو و ئامادەبوونی، دلاوەر خالید ئاژگەیی نوێنەری حکومەتی ھەرێم لەو یه‌كێتیه‌ كۆبوويه‌وه‌.

ئامانج له‌و كۆبوونه‌وه‌يه‌ ئاماده‌كارييه‌ بۆ کۆبوونەوەی ساڵانەی نێوان پەرلەمانی عێراق و پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا، کە بڕیارە رۆژی ٣3ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسه‌مبه‌رى 2015، لە برۆکسلی پایتەختي به‌لژيكا بەڕێوە بچێت.