"نه‌ده‌بوایه گۆڕان ده‌رگای هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی بكاته‌وه"
K24 - هه‌ولێر
عومه‌ر عینایه‌ت ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی گۆڕان بۆ كوردستان 24، سه‌باره‌ت به پێشنیاره‌كانی دوایین پێشنیاره‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، كه وه‌ك ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان خراونه‌ته روو رایگه‌یاند، تا ئێستا ناوه‌ڕۆكی پێشنیاره‌كان بڵاونه‌كراونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند ته‌نها هه‌ندێك له‌و پێشنیارانه نه‌بێت كه له میدیاكان دزه‌یان كردووه و تێیاندا هاتووه ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی و هه‌ندێك له پۆسته‌كانی حكوومه‌ت دووباره دابڕێژینه‌وه، ئه‌مانه‌ش چاره‌سه‌ری ریشه‌یی قه‌یرانه‌كان ناكه‌ن.
عومه‌ر عینایه‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له به‌شێكی پێشنیاره‌كاندا هاتووه ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی و به‌تایبه‌تیش سه‌رۆكی په‌رله‌مان بگۆڕدرێت، به بۆچوونی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مان ئه‌و پێشنیاره لای ئه‌وان هێلی سووره‌و جێگای قه‌بووڵ نییه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره باس له دانیشتنه‌كانی 23ی حوزه‌یران و 19ی ئاب ده‌كات و ده‌ڵێت: "ئێمه له 23ی حوزه‌یران ژماره‌ی یاسای ئه‌ندامانی په‌رله‌مانمان بۆ دانیشتنه‌كه ته‌واو كرد، به‌ڵام نه‌مانتوانی له 19ی ئاب ئه‌و ژماره‌یه ته‌واو بكه‌ین و نه‌توانرا یاساكه تێپه‌ڕێنین".
عینایه‌ت ئاشكرای ده‌كات، له سه‌ره‌تاوه نه‌ده‌بوایه گۆڕان ده‌رگای هه‌مواری یاسایی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكاته‌وه، چونكه له 19ی ئاب ماوه‌ی یاسایی سه‌رۆكایه‌تی ته‌واو ده‌بوو و ئه‌وكات پارتی ده‌بوایه ته‌قه له ده‌رگای لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بدات.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مان ره‌خنه له په‌رچه‌كرداری پارتی ده‌گرێت و ده‌ڵێت: "نه‌ده‌بوایه پارتی گۆڕان بكاته سه‌ره‌نێزه و سه‌ره‌ڕمی بابه‌تی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسایی سه‌رۆكایه‌تی، چونكه هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان خاوه‌ن پڕۆژه بوون، به‌ڵام پارتی ته‌نیا بیانووی به گۆڕان گرت".