مێسی به باشترین یاریزانی 2015 ده‌ستنیشان كرا
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
ساڵانه ماڵپه‌ڕی Goalـی جیهانی خه‌ڵاتی گۆڵ50 به باشترین یاریزانی جیهان ده‌به‌خشێت و باشترین50 یاریزانی ده‌ستنیشان ده‌كات.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، ماڵپه‌ری فه‌رمی یانه‌ی بارسێلۆنا ئه‌م هه‌واڵه‌ی پشتڕاست كرده‌وه و باسی له‌وه كرد كه مێسی بۆ جاری چواره‌م ئه‌و خه‌ڵاته‌ی به‌ده‌ستهێنا و دوێنێ هه‌ینیش خه‌ڵاته‌كه‌ی پێبه‌خشراوه.
مێسی دوای وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه دڵخۆشی خۆی به‌هۆی به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاته‌كه دووپات كرده‌وه، هیوایشی خواست له داهاتوودا ئه‌و خه‌ڵاته به‌ده‌ست بهێنێته‌وه.
چاوه‌ڕه ده‌كرێت له سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو به فه‌رمیی باشترین یاریزانی 2015 ئاشكرا بكرێت و ناوی وه‌رگری خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر رابگه‌یه‌نرێت، كه مێسی بۆ ئه‌و خه‌ڵاته‌ش به‌ربژێری سه‌ره‌كییه.