به ڤیدیۆ: یانهی دهۆك بووه پاڵهوانی خولی تازهپێگهییشتووانی كوردستان
K24 ـ ژووری ههواڵ
دوای ململانێیهكی زۆر، دواجار ناونیشانی پاڵهوانی خولی تازهپێگهییشتووانی نایابی تۆپی پێی كوردستان بۆ وهرزی 2014 ـ 2015 به دیار كهوت، براوهی خولهكهیش یانهی دهۆك بوو.
ئەمرۆ شەممە، 24 تشرینی دووهم/ نۆڤهمبهری 2015، لە یاریگەی دووەمی شەهید فرەنسۆ هەریری لە شاری هەولێر یاریی كۆتایی خولی نایابی كوردستان لەسەر ئاستی تازەپێگەیشتووان لە نێوان هەردوو یانەی دهۆك و شێروانە بەرێوە چوو، كه تێیدا كوڕانی دهۆك به گۆڵێكی بێوهڵام له یانهی شێروانهی كهلاریان بردهوه، تاكە گۆڵی یارییەكەیش لە گێمی یەكەم تۆمار كرا، دوای تەواوبوونی یارییەكە خەڵات بەسەر تیپە سەركەوتووەكان دابەشكرا.
جێگەی باسە لە وەرزی ئەمساڵدا 14 یانە بەشداریان لە خولی نایابی كوردستان لەسەر ئاستی تازەپێگەیشتووان كرد و لە وەرزی رابردوو تازەپێگەیشتووانی سلێمانی پاڵەوانی خولەكە بوو.