جەعفەریی: عێراق پێویستی بە ھێزی زەمینیی نییە
K24- ھەولێر
وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند كە وڵاتەكەی بۆ رووبەڕووبونەوەی داعش پێویستی بە ھیچ ھێزێكی زەمینیی دەرەكیی نییە.
ئیبراھیم جەعفەری، وەزیری دەرەوەی عێراق لە ھەڤپەیڤینێكدا لە بارەی ناردنی ھێزی زەمینیی گوتی: "عێراق پێویستی بە ھیچ وڵاتێك نییە بۆ ئەوەی ھێزی سەربازیی بۆ رەوانە بکات، بەڵكو سوپای عێراق لە دژی داعش شەڕ دەكات و ئەوان تەنھا پێویستیان بە چەك و ھاوكاری داراییە".
جەعفەری ئاماژەشی کرد کە: "لە ساڵی 2004 وە ھۆشداریی داوە لە مەر شەڕی تایفەگەریی لە عێراق".
ئەم گوتانەی وەزیری دەرەوەی عێراق لە كاتێكدایە كە بۆ مەبەستی بەشداریكردن لە كۆنفرانسی گۆڕانی كەش و ھەوا سەردانی فەرەنسای كردووە.
سەرچاوە: AP