توركیا رێگە بە فەرەنسا دەدات ئاسمانی بۆ ھێرشكردنە سەر داعش بەكاربھێنێت

بەپێی رێكەوتنێکی نوێی نێوان توركیا و فەرەنسا، ئەنقەرە رێگەی داوە فەرەنسا ئاسمانی بۆ ھێرشكردنە سەر پێگەكانی داعش لە سووریا بەكاربێنێت.

K24

بەپێی رێكەوتنێکی نوێی نێوان توركیا و فەرەنسا، ئەنقەرە رێگەی داوە فەرەنسا ئاسمانی بۆ ھێرشكردنە سەر پێگەكانی داعش لە سووریا بەكاربێنێت.

حكوومەتی فەرەنسا رایگەیاند: ئەنقەرە رازی بووە فەرەنسا ئاسمانی تورکیا بۆ هێرشكردنە سەر داعش بەکاربهێنێت، و تورکیا بەوەش قایڵ بووە لە حاڵەتی پێویستدا فەرەنسا بنكەی سەربازیی ئەنچەرلیك بۆ هەمان مەبەست بەكاربھێنێ.

بەپێی رێكەوتنەكەی نێوان فەرەنسا و توركیا، فەرەنسا دەتوانێ كەشتیی فرۆكە ھەڵگری شارل دیگۆل بۆ گەیاندنی ھاوكاریی سەربازیی بە رێگەی بەندەرەکانی تورکیا لە پارێزگای میرسین بەکاربهێنێت.

دوای ھێرشەكانی داعش بۆ سەر پاریس حكوومەتی فەرەنسا بریاری دەستپێکردنی جەنگی لە بەرامبەر داعش راگەیاند، بۆیە بە چڕیی دەستی بە بۆردوومانكردنی مۆڵگەکانی داعش کردووە لە سووریا.

 

سەرچاوە: لۆمۆند