به وێنه.. "شاژنى تيرۆر" پلانێكى داناوه بۆ ئه‌وه‌ى "به‌هه‌شت به ده‌ست بهێنێ"
K24 – ھەولێر
رۆژنامه‌ى "ده‌يلى مه‌يلى" به‌ريتانيى بڵاويكردووه‌ته‌وه، خانمێكى به‌ريتانى به‌ناوى "سالى جۆنز" ناسراوه به (شاژنى تيرۆر) له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ردا بڵاويكردۆته‌وه، هه‌ڕه‌شه‌ى پلانێكى به‌هێزى خۆكوژى ده‌كات.
سالى، ته‌مه‌نى 47 ساڵه، خاوه‌نى دوو منداڵه، ساڵى 2013 له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ى چوونه‌ته ناو ريزه‌كانى چه‌كدارانى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش) له سووريا، به‌ڵام دواتر مێرده‌كه‌ى له شارى ره‌ققه‌دا به‌ر يه‌كێك له گورزه‌كانى فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى هاوپه‌يمانان كه‌وتوو و كوژرا.
له ئێستادا سالى ناوى له‌خۆى ناوه (دايكى حوسێن)، له جريوه‌ى تويته‌ردا نووسيويه‌تى "باش ده‌زانم چ كارێك ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ى بتوانم به‌هه‌شت به‌ده‌ست بێنم، هيوا ده‌خوازم ئه‌و نرخه‌ى كه من ده‌يده‌م جێگاى خۆى بگرێت".
رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش)، رێكخراوێكى سه‌له‌فى جيهادييه، باوه‌ڕى به ته‌كفيركردنى كۆمه‌ڵگه هه‌يه، له ئاكامى "شه‌ڕى چه‌كدارى" له سووريا ده‌ركه‌وتن، له حوزه‌يرانى ساڵى 2014 په‌ڕينه‌وه عێراق و هێشرشيان كرده سه‌ر پارێزگاى موسڵ، دواى كشانه‌وه هێزه ئه‌منييه‌كان عێراق، ئه‌و پارێزگه‌يه‌يان داگيركرد و چه‌ندان جۆر چالاكى كوشتن و بڕينى ده‌رهه‌ق به دانيشتوانى ئه‌و شاره ئه‌نجامدا، به‌وهۆيه‌وه زياتر له 3 مليۆن كه‌س ئاواره ناوچه‌كانى ديكه‌ى عێراق بوون به‌تايبه‌تى هه‌رێمى كوردستان.