به‌ربژاركردنی نێیمار بۆ خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر زیانی له بارسێلۆنا دا
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
دوێنێ فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ناوی به‌ربژاره‌كانی بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی باشترینه‌كانی 2015 ئاشكرا كرد، نێیمار دا سیلڤا له پاڵ مێسی و كریستیانۆ بۆ وه‌گرتنی خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر به‌ربژار كرا، بوونی ناوی ئه‌و یاریزانه به‌رازیلییه زیانی دارایی به یانه‌ی به‌رشلۆنه گه‌یاند.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 1 كانوونی یه‌كه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2015، له هه‌واڵێكی ڕۆژنامه‌ی پۆرتی كه‌ته‌لۆنیادا بڵاو كرایه‌وه كه به‌هۆی ده‌ستنیشانكرانی نێیمار داسێلڤا بۆ خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی ٢٠١٥، یانه‌ی بارسێلۆنای ئیسپانی دوو ملیۆن یۆرۆ زه‌ره‌ر ده‌كات.
پێشتر له سال ٢٠١٣ كاتێك نێیمار له یانه‌ی سانتۆسه‌وه بۆ بارسا گواسترایه‌وه، له گرێبه‌سته‌كه‌یدا هه‌ردوو یانه له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتوون ئه‌گه‌ر نێیمار ناوی له لیستی سێ به‌ربژێره‌كه‌ی باڵۆن دۆردا هه‌بوو، ئه‌و پێویسته بارسا دوو ملیۆن یۆرۆ ببه‌خشێته یانه به‌ڕازیلییه‌كه.