كارته‌ر: پێمان باشه له رێى به‌غداوه هاوكارى پێشمه‌رگه بكه‌ين
K24 – واشنتن:
وه‌زيرى به‌رگرى ئه‌مريكا، رايگه‌ياند، پێمان باشه له رێگه‌ى به‌غداوه هاوكارى پێشمه‌رگه بكه‌ين و ئێمه به‌رده‌وامين له هاوكاريكردنييان. هه‌روه‌ها گوتى: "پێمان باشه هاوكارييه‌كان له رێگه‌ى حكومه‌تى عێراقه‌وه بگه‌يه‌نين بۆ ئه‌وه‌ى رێگرى له دابه‌شكارى عێراق بكه‌ين".
هه‌روه‌ها گوتى: "ده‌مانه‌وێت ئه‌و ده‌رفه‌ته هه‌بێت راسته‌وخۆ كورد پڕ چه‌ك بكه‌ين و به‌ڵام ئه‌وه روونه كه كورده‌كان زۆر كاريگه‌رن".
له وه‌ڵامى پرسيارى ئه‌ندامانى كۆنگرێسدا، وه‌زيرى به‌رگرى ئه‌مريكا جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، ئه‌مريكا ده‌يه‌وێت له رێگه‌ى به‌غداوه هاوكارى پێشمه‌رگه بكات.
ئه‌مڕۆ 1ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسه‌مبه‌رى 2015، وه‌زيرى به‌رگرى ئه‌مريكا، ئاشتۆن كارته‌ر له‌گه‌ڵ سوپا سالارى ئه‌مريكا، جۆزێف دان فۆرد، له به‌رده‌م كۆنگرێس، رايگه‌ياند، پێويسته هاوكارى زياترى پێشمه‌رگه بكرێت.
كارته‌ر، سه‌باره‌ت سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، مه‌سعود بارزانى، رايگه‌ياند، په‌يوه‌ندييم به بارزانييه‌وه كردووه و قسه‌م كردووه له‌گه‌ڵى و باسى ئه‌وه كراوه كه پێويسته هاوكارى زياترى هێزى پێشمه‌رگه بكرێت.
وه‌زيرى به‌رگرى ئه‌مريكا، گوتيشى: "سوپاى ئه‌مريكا هێزێكى تايبه‌ت ره‌وانه‌ى عێراق ده‌كات بۆ درووستكردنى فشارى زياتر له‌سه‌ر داعش". هه‌روه‌ها گوتى: "له‌وێ ده‌مێننه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى پرۆسه‌ى سه‌ربازى دژى داعش ئه‌نجام بده‌ن".
روونيشيكرده‌وه، ئه‌و هێزه‌ى ره‌وانه‌ى عێراق ده‌كرێت، له توانايدا ده‌بێت به تێپه‌ڕينى كات پرۆسه‌ى سه‌ربازى بۆ رزگاركردنى بارمته‌كان ئه‌نجامبده‌ن و به‌رپرسانى داعش ده‌ستگير بكه‌ن و زانيارى هه‌واڵگرى كۆبكه‌نه‌وه.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، هێزى پێشمه‌رگه سنووره‌كانى داعشى زۆر بچووك كردووه‌ته‌وه و به‌و هۆيه‌وه داعش لاواز بووه.