به وێنه.. ده‌میرتاش و هێڵی له‌ڤ له‌یه‌ك لیستدا كۆده‌بنه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
له‌نێو لیستی ئه‌مساڵی گۆڤاری فۆره‌ن پۆڵه‌سیدا، دوو كه‌سایه‌تی كوردی تێدایه، یه‌كێكیان هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په، سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاشه و ئه‌وی دیكه‌ش، هێڵی له‌ڤی گۆرانیبێژی پۆپه، كه ناوییان وه‌ك دوو كه‌سایه‌تی كاریگه‌ری جیهان هاتووه.
گۆڤاره‌كه ده‌میرتاشی وه‌ك دڕكێك له‌به‌رامبه‌ر ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی توركیا وه‌سفكردووه و ده‌ڵێت: "ده‌میرتاش توانیویه‌تی نه‌ك ته‌نها كورد، به‌ڵكو نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ش له ده‌وری هه‌ده‌په كۆبكاته‌وه".
گۆڤاره‌كه ده‌شڵێت، به‌هۆی كاریزمایی ده‌میرتاش، له‌نێو میدیاكاندا نازناوی "ئۆبامای كوردی" پێ به‌خشراوه.
كه‌سایه‌تی دووه‌می كوردیش له‌نێو لیسته‌كه‌دا، گۆرانیبێژی پۆپ "هێلی له‌ڤ"ه، وه‌ك گۆڤاره‌كه باسیكردووه، به‌هۆی گۆرانییه‌كانی بۆ ئازایه‌تی پێشمه‌رگه و وه‌ستانه‌وه له دژی داعش، ناوبانگێكی زۆری ده‌ركردووه، ته‌نانه‌ت یه‌كێك له گۆرانییه‌كانی به‌ناوی شۆڕش، زیاتر له سێ ملیۆن جار له‌سه‌ر یوتیوب بینراوه.
گۆڤاره‌كه ستایشی هێز و ئازایه‌تی و چاونه‌ترسی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌كات، هێڵی له‌ڤیش به‌هۆی گۆرانییه‌كانی بۆ پێشمه‌رگه، ناوی له لیسته‌كه‌دا هاتووه.
ئه‌و گۆرانیبێژه خه‌ڵكی دهۆكه، به‌ڵام ئه‌و له ساڵی 1988 له ئێران له‌دایكبووه، پاشان به‌ره‌و فینلاند كۆچی كردووه، دواتریش له‌وێوه خێزانه‌كه‌یان چوونه‌ته ئه‌مه‌ریكا.
گۆڤاری فۆره‌ن پۆڵه‌سی، گۆڤارێكی به‌ناوبانگی ئه‌مه‌ریكییه‌و ساڵانه لیستی كاریگه‌رترین كه‌سایه‌تییه‌كانی جیهان بڵاو ده‌كاته‌وه، بۆ ئه‌مساڵیش دوو كورد له‌نێو لیستی گۆڤاره‌كه‌دا، شوێنی خۆیان كردووه‌ته‌وه.