ئۆباما: ھەڵوێستی رووسیا لە بارەی سووریاوە گۆڕانكاریی بەسەردا دێ

باراک ئۆباما، سەرۆكی ئەمریكا لە بارەی ھەڵوێست وھەنگاوەكانی رووسیا لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و سووریا رایگەیاند کە رووسیا گۆڕانكاریی لە سیاسەتەكانیدا دەكات.

K24

باراک ئۆباما، سەرۆكی ئەمریكا لە بارەی ھەڵوێست وھەنگاوەكانی رووسیا لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و سووریا رایگەیاند کە رووسیا گۆڕانكاریی لە سیاسەتەكانیدا دەكات.

باراك ئۆباما لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا راشیگەیاند: پێموانییە ھەڵوێستی رووسیا لە بارەی سووریاوە وەک خۆی بمێنێتەوە، چونکە مۆسكۆ گۆرانكاریی لە سیاسەتەكانی خۆیدا دەكات.

ئۆباما گوتیشی: تاوەكو رووسیا پشتگیریی لە سەرۆکی سووریا بكات پێكدادان و بۆردوومانەكان لە سووریا كۆتاییان نایە.

لەبارەی دانووستانەكانی ڤییەننا سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی کرد کە: ئەگەر دانووستانەكان بە رێڕەوی باش تێپەڕێن ئەوا دانووستانە جیاجیاكانی سووریا بەرەو ئەمانجێكی باش دەڕۆن و چیتر گرووپ و ھێزەكانی سووریا لە لایەن رووسیاوە ناكرێنە ئامانج.