چاڤی هێرناندێز خه‌ڵاتی ئه‌فسانه‌ی پێ به‌خشرا
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
ڕۆژنامه‌ی ماركا خه‌ڵاتی ئه‌فسانه‌ی به جه‌نگاوه‌رێكی دێرینی پێشووی یانه‌ی بارسێلۆنا به‌خشی، پێشتریش ئه‌م خه‌ڵاته‌ی به چه‌ندان ئه‌ستێره‌ی دیكه به‌خشراوه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 1 كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2015، له ماڵپه‌ری ماركای ئیسپانیادا،چاڤی هێرناندێز یاریزانی یانه‌ی سه‌دی قه‌ته‌ری خه‌ڵاتی ئه‌فسانه‌ی له لایه‌ن ئه‌و ڕۆژنامه‌یه پێ به‌خشراوه.
ڕۆژنامه‌ی ماركا ئه‌م خه‌ڵاته‌ی له ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر به یاریزانی ته‌مه‌ن 35 ساڵه‌ی پێشووی یانه‌ی بارسێلۆنای به‌خشی كه وه‌رزی ڕابردوو ئاستێكی به‌رزی له‌گه‌ڵ یانه كه‌ته‌لۆنیایه‌كه پێشكه‌ش كرد.
چاڤی هێرناندێز له ته‌مه‌نی 11 ساڵییه‌وه پێوه‌ندی به ئاكادیمیای لاماسیای یانه‌ی بارسێلۆنا كرد، دوای 24 ساڵ مانه‌وه له یانه‌ی بلوگرانا، هاوینی ڕابردوو ڕیزه‌كانی ئه‌و یانه‌یه‌ی بۆ خولی قه‌ته‌ری جێهیشت، دوێنێش به ئاماده‌بوونی خێزان و خانه‌واده‌كه‌ی و ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا ڤیسێنتی دێل بۆسكی له لایه‌ن ڕۆژنامه‌ی ماركای مه‌دریدییه‌وه خه‌ڵاتی ئه‌فسانه‌ی پێ به‌خشرا.
چاڤی له لێدوانێكدا له مه‌راسیمی وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه ڕایگه‌یاند كه زۆر دڵخۆشه به وه‌رگرتنی ئه‌و خه‌ڵاته. باسی له ساته‌خۆشه‌كانی خولی قه‌ته‌ری كرد و ده‌ڵێت: "هاتنم بۆ قه‌ته‌ر بڕیارێكی دروست بوو، هه‌ڵبه‌ت زۆر سووپاسی ئیداره‌ی یانه‌ی سه‌د ده‌كه‌م كه هه‌موو كارئاسانی و زه‌مینه‌یه‌كی ئاسووده‌یان بۆ من فه‌راهه‌م كردووه.
ڕۆژنامه‌ی ماركا، ساڵانه خه‌ڵاتی ئه‌فسانه به دیارترین یاریزانی لالیگا ده‌به‌خشێت، پێشتریش هه‌ریه‌ك له ڕائول گۆنزالێز، ئیكه‌ر كاسیاسیش ئه‌م خه‌ڵاته‌یان وه‌رگرتووه.