بزانه بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و له پێكهاته‌ی یانه‌ی ریال كی یاری ده‌كا؟
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
ئه‌مشه‌و له میانه‌ی یارییه‌كانی قۆناخی 16ـی جامی شای ئیسپانیا له كات 12:00ـی شه‌و یانه‌ی ڕیال مه‌درید له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی ده‌بێته میوانی یانه‌ی قادێز كه یانه‌یه‌كی پله‌سێی ئیسپانیایه، بێنیتێزیش بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و لیستی یاریزانه‌كانی ڕاگه‌یاندووه.
به‌پێی هه‌واڵی ڕۆژنامه‌ی ASـی ئیسپانیا، ڕافائێل بینیتێز ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانیا بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و به‌شێكی زۆری له ئه‌ستێره‌كانی دوورخستۆته‌وه، له‌وانه (كریستیانۆ، بنزیما، گاریس به‌یل، تۆنی كروس، موردیچ، ناڤاس، كارڤاخاڵ و ڤاران) له شوێنی ئه‌و یاریزانانه‌یش چه‌ندان یاریزانی لاوی بانگهێشت كردووه، كه له‌م پێكهاته‌یه‌ی خواره‌وه كۆده‌كرێته‌وه.
گۆڵپارێز: فرانسیسكۆ كیكۆ كاسیا ـ كارلۆس ئاباد.
به‌رگریكار: ئاربێلوا، پیپی، ناچۆ فێرناندێز، لینهارت، تیگیرۆ.
ناوه‌ڕاستكار: خیمس ڕۆدریگێز، كاسمیرۆ، ئیسكۆ، كاركۆس لۆرێنتی، كۆڤاسیچ، چیرچیڤ.
هێرشبه‌ر: لۆكاس ڤاسكێز، خیسی و مایۆرال.