لاڤین نووری گۆرانییەکی نوێی بڵاو کردەوە

خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ لاڤین نووری
خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ لاڤین نووری

K24 – هەولێر:

خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ لاڤین نووری، تازەترین گۆرانی خۆی بە شێوەی ڤیدیۆ کلیپ بە ناوی "شاباش" لەکەناڵی یوتیوبی خۆی بڵاو کردەوە.

خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ لاڤین نووری، دەربارەی بەرهەمە نوێیەکەی بە کوردستان24ی راگەیاند: ئەم گۆرانییە تازەیەم لەلایەن هەڵکەوت زاهیرەوە بەرهەم هێنراوە، گۆرانییەکە لە ئاواز و تێکستی خۆمە و فەرشاد ڕۆستەمی کاری میکس و ماسترینگی بۆکردووە.

لاڤین گوتیشی: ئەوە چوارەم بەرهەمی منە کە لە لایەن هەڵکەوت زاهیر بەرهەم هێنرابێت، ئەو گۆرانیەشم یەکێکە لە بەرهەمە تایبەتەکانم و هیوادارم بەدڵی هەموو هەوادارەکانم بێت.

خانمە گۆرانیبێژەکە خەڵکی شاری کەرکووکە و خاوەنی چوار بەرهەمە و نوێترین بەرهەمیشی بەناوی "شاباش"ئێستە بڵاو کردووەتەوە.