ڕیال مه‌درید گۆڵبارانی هاوشه‌ره‌كه‌ی خۆی كرد
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له میانه‌ی یارییه‌كانی گەڕی چواردەمینی لالیگادا، یانه‌ی ڕیال مه‌درید له نێو یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ میونداریی یانه‌ی خیتافی هاوشه‌ری كرد و یارییه‌كه‌شی به ئه‌نجامێكی گه‌وره برده‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 5 كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2015، یانه‌ی ڕیال مه‌درید له دێربی بچو‌وكدا ڕووبه‌ڕووی یانه‌ی خیتافی بوویه‌وه، له خوله‌كی 4ـی یارییه‌كه هه‌ر زوو كه‌ریم بنزیمه یانه‌كه‌ی به گۆڵێك پێشخست، دواتر هه‌مان یاریزان له خوله‌كی 16 جارێكی دیكه تۆڕێ گۆڵی یانه‌ی خیتافی هه‌ژانده‌وه.
له خوله‌كی 35ـی یارییه‌كه ئه‌ستێره‌ی وێڵزی گاریس بێڵ گۆڵه‌كانی بۆ كوڕه شاهانه‌كان زیاد كرد، دواتر كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ رێگه‌ی نه‌دا ئه‌م گێمه كۆتایی بێت كاتێك له خوله‌كی 38 فێستیڤاڵی گۆڵتۆماركردنه‌كه‌ی بۆ 4 گۆڵ زیاد كرد.
له نیوه‌ی دووه‌می یارییه‌كه جگه له تاكه گۆڵه‌كه‌ی یانه‌ی خیتافی كه له خوله‌كی 70ـی یارییه‌كه له رێگه‌ی ئه‌لێكسیس ڕواناوه هیچ گۆڵێكی تری تێدا تۆمار نه‌كرا. به‌م ئه‌نجامه‌یش یانه‌ی ریال مه‌درید به (4 ـ 1) گۆڵ.
یانه‌ی ڕیال مه‌درید به‌م سه‌ركه‌وتنه كۆی خاڵه‌كانی بۆ 30 خاڵ به‌رز كرده‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی كاتی هاته خانه‌ی دووه‌م.