به وێنه سوارێز شایسته‌ی كارتی سوور بووه

K24 ـ ژووری هه‌واڵ
یانه‌ی ڤالێنسیا زنجیره سه‌ركه‌وتنه‌كانی یانه‌ی بارسێلۆنای پێشه‌نگی لالیگای ڕاگرت، كاتێك له یاریگه‌ی مێستایا به گۆڵێك یه‌كسانبوون، دوای یارییه‌كه‌یش چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ڕاگه‌یاندن به وێنه چه‌ند هه‌ڵسوكه‌وتێكی نه‌شیاوی سوارێزیان پیشاندا كه ده‌بوو كارتی سووری به‌ڕوویدا به‌رز كرابایه‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 6 كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2015، ماڵپه‌ری Sports Joe به وێنه‌وه سه‌لماندی كه ئه‌م دوو حاڵه‌ته‌ی لویس سوارێز له دژی ئه‌یمه‌ن عه‌بدولنووری به‌رگریكاری یانه‌ی ڤالێنسیا نواندی شایسته‌ی كارتی سوور بووه، كه به‌هۆیه‌وه قاچی ئه‌و یاریزانه‌ی بریندار كردووه، به‌ڵام ناوبژیوانی یارییه‌كه هیچ كامێك له‌م دیمه‌نانه‌ی نه‌بینیوه، ئه‌گه‌ر له دوای یارییه‌كه‌یش له ڕاپۆرته‌كه‌ی ئاماژه‌ی پێ بكا ڕه‌نگه سوارێز دووچاری سزایه‌كی قورس بێته‌وه.
له دوای یارییه‌كه به‌رگریكاری توونسی ئه‌یمه‌ن عه‌بدولنوور له ئینستاگرام وێنه‌ی خۆی بڵاو كرده‌وه كه تێیدا سوارێز چۆن ئازاری پێ گه‌یاندووه، داواش ده‌كا كه ئه‌و یاریزانه به‌هۆی ئه‌و ڕه‌فتاره‌یه‌وه سزا بدرێ تا هیچ یاریزانێكی دیكه دووباره‌ی نه‌كاته‌وه.
لویس سوارێز پێشتر بەهۆی گازگرتن لە جۆرجیۆ کیلینی بەرگریکاری ئیتاڵیا، یەکێتی تۆپی پێی جیهان ماوەی چوار مانگ و 9 یاریی نێودەوڵەتی و بڕێک پارە سزای بەسەر کەروێشکە ئۆرگواییەکەدا سەپاند، سەرەڕای ئەوەی ئیدارەی بلاوگرانە زۆری هەوڵدا سزاکە کەم بکاتەوە، بەڵام کۆی هەوڵدانەکان لەلایەن کاربەدەستانی فیفاوە شکستی پێهێنرا. پێشتریش له‌گه‌ڵ یانه‌ی لیڤه‌رپوول به‌هۆی گازگرتن له به‌رگریكاری سڕبی یانه‌ی چێڵسی ئیڤانۆڤیچ جارێكی دیكه سزا دراوه.





