سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێم داواى پشتيوانى نێوده‌وڵه‌تى بۆ عفرين ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له راگه‌يه‌ندراوێكدا تۆپبارانكردن و گه‌مارۆدانى شارى عفرين له لايه‌ن به‌ره‌ى نووسره و ميليشيا چه‌كدارييه‌كانه‌وه ئيدانه ده‌كات و داواى هاوكارى و پشتيوانى نێوده‌وڵه‌تى بۆ دانيشتوانى شاره‌كه ده‌كات.
له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌ى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمدا هاتووه: "ماوەیەكی زۆرە شاری عفرین، لەلایەن رێكخستنە توندڕه‌وه‌كانی وەك بەرەی نوسرە و ئەوانيديكه، تووشی گەمارۆیەكی ئابووری و سەربازیی توند و بەرفراوان بووە. هەفتەیەكە ئەم گەمارۆیە توندتر بووە و بەوەشەوە نەوەستاون و دەستیان كردووە بە تۆپبارانی گوند و شارۆچكەكانی دەوروبەری عفرین".
هه‌روه‌ها هاتووه: "ئەمە لەكاتێكدایە، كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی سەرقاڵی دۆزینەوەی رێگە چارەیەكە بۆ قەیرانی سووریا و راگرتنی كوشتوبڕ لەو وڵاتە".
له به‌شێكيديكه‌ى راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "ئێمە لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو كارە قێزەوەن و نامرۆڤانەیە دەكەین، كە دەرهەق بە خوشك و برایانمان لە عفرین دەكرێت، لەهەمانكاتدا نەبوونی خۆراك و دەرمان نیگەرانییەكانی ئێمەی زیاتر كردووە كە هەڕەشەی جدی دەخاتە سەر ژیان و گوزەرانی دانیشتوانی عفرین".
سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێم داواى كۆمه‌كى نێوده‌وڵه‌تى بۆ عفرين خستووه‌تڕوو و له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "بۆیە داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەین لەئاست بەرپرسیارەتییەكانیاندا بن بەرانبەر شاری خۆڕاگری عفرین و بە جدێ هەوڵی لابردنی ئەو گەمارۆیە بدەن. هەروەها داوا لە رێكخراوە خێرخوازییە نێودەوڵەتییەكان دەكەین كار بكەن بۆ گەیاندنی پێداویستییە سەرەكییەكانی ژیان و كردنەوەی رێڕەوێكی مرۆیی لەپێناو بەهاناوەچوونی دانیشتوانی ناوچەكە".
له كۆتايى راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌شدا، پشتيوانى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێم بۆ عفرين دووپاتكراوه‌ته‌وه و تێيدا هاتووه: "بە خوشك و برایانی خۆڕاگرمان لە شاری عفرین و دەوروبەری رادەگەیەنین كە ئێمە لەگەڵ ئێش و ئازارەكانتانداین و ئەوەی لەدەستیشمان بێت بۆ هاوكاریكردنتان درێغی ناكەین".