داعش له مونبج 2 هه‌زار هاووڵاتی ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازی مونبج، ئه‌مڕۆ له دوا ئۆپه‌راسیۆنی بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شارۆچكه‌كه، رایگه‌یاند، چه‌كدارانی رێكخراوی داعش، نزیكه‌ی 2 هه‌زار كه‌سی سڤیلیان ده‌سگیركردووه له‌و كاته‌ی ده‌یانویست مونبج جێبهێڵن.
ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازی مونبج، سه‌ر به‌هێزه‌كانی سووریای دیموكراته و له كورد، سریان و عه‌ره‌به‌كانی باكووری سووریا پێكهاتووه و به مه‌به‌ستی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌واوی شارۆچكه‌ی مونبج، ئه‌مڕۆ دوا ئۆپه‌راسیۆنی خۆی ئه‌نجامدا.
ئه‌نجوومه‌نه‌كه رایگه‌یاند، پێشتر چه‌ندجارێك چه‌كدارانی رێكخراوی داعشیان ئاگاداركردووه‌ته‌وه كه ده‌توان به‌بێ رووبه‌ڕووبوونه‌وه شارۆچكه‌كه جێبهێڵن، به‌ڵام چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه ره‌تییان كردووه‌ته‌وه.