پارتەكەی سەرۆکی فەرەنسا لە پاشەكشێدایە

لە خوولی یەكەمی ھەڵبژاردنە خۆجێیەكانی فەرەنسا پارتەكەی سەرۆکی فەرەنسا لە پاشەكشێدایە و پارتی بەرەی نیشتیمانیی راستڕەوە لە پلەی یەكەمدایە.

لە خوولی یەكەمی ھەڵبژاردنە خۆجێیەكانی فەرەنسا پارتەكەی سەرۆکی فەرەنسا لە پاشەكشێدایە و پارتی بەرەی نیشتیمانیی راستڕەوە لە پلەی یەكەمدایە.

لە ئەنجامە سەرەتاییەكانی خوولی ھەڵبژاردنە خۆجێیەكانی فەرەنسا پارتی بەرەی نیشتیمانیی راستڕەولە پلەی یەكەمدایە و تا ئێستا توانیویەتی 29% دەنگەكان بۆ خۆی مسۆگەر بكات.

هاوکات پارتی كۆمارییەكان كە نیكۆلا ساركۆزیی، سەرۆكی پێشووی فەرەنسا سەرۆكایەتی دەكات لە پلەی دووەمدایە و تا ئێستا 27% دەنگەكانی بە دەست هێناوە.

هەروەها پارتی سۆسیالستی فەرەنسا بەسەرۆكایەتی فرنسوا ئۆلاند، سەرۆكی فەرەنسا تا ئێستا 23% دەنگەكانی مسۆگەر کردووە و لە پلەی سێیەمدایە.

لە ھەڵبژرادنە خۆجێیەكان فەرەنسا 21500 کەس خۆیان كاندید كردبوو بۆ بەدەستهێنانی کورسیی ئەنجوومەنی یەكە ئیدارییەكان.

ئەمە لە کاتێکدایە بڕیارە خوولی دووەمی ھەڵبژاردنە خۆجێیەکانی فەرەنسا لە 13 ئەم مانگە بەڕێوەبچێت، بەپێی راپرسییەكانیش پێشبینی دەکرێت پارتی بەرەی نیشتیمانیی راسترەوی فەرەنسا بە دەنگێكی زۆر لە پێش پارتەكانی دیکە دەبێ.

K24: ئاژانسەکان