رووسیا: پێویستە ئەنجوومەنی ئاسایش چوونی لەشكری توركیا بۆعێراق تاوتوێ بكات

نوێنەری رووسیا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی داوادەكات لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا ئەنجوومەنەکە پرسی چوونی لەشكری توركیا بۆ نێو خاكی عێراق تاوتوێ بکات.

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی لەسەر رەوشی وڵاتانی ئەفریقا كۆبوونەوەی ئاسای خۆی ئەنجامبدات. و لەسەر داوای نوێنەری رووسیا لە ئەنجوومەنەکە لە پەراوێزی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ گفتوگۆ لەبارەی چوونی سەربازانی توركیا بۆ نێو خاكی عێراق بکات.

بەڵام توەكو ئێستا نەزانراوە ئەو داوایەی نوێنەری رووسیا بە رەزامەندیی عێراقە یاخوود رووسیا خۆی ئەو داوایەی پێشكەشی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی كردووە.