به ڤيديۆ.. بارزانى و ئه‌ردۆغان كۆبوونه‌وه
K24 – ئه‌نقه‌ره:
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، مه‌سعوود بارزانى، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان كۆبوونه‌وه.
به گوێره‌ى زانيارى په‌يامنێرى كوردستان 24 كۆبوونه‌وه‌كه، كه‌مێك پێش ئێستا ده‌ستيپێكردووه.
ئه‌مڕۆ بارزانى، به سه‌ردانێكى فه‌رمى گه‌يشته توركيا و له لايه‌ن گه‌وره كاربه‌ده‌ستانى ئه‌و وڵاته‌وه پێشوازيلێكرا.
چاوه‌ڕوانده‌كرێت، دواى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماردا، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، مه‌سعوود بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا ئه‌حمه‌د داوودئۆغڵۆ كۆببێته‌وه.
په‌يامنێرى كوردستان 24، كامه‌ران حاجى، له نزيك كۆشكى سه‌رۆكايه‌تى توركيا، رايگه‌ياند، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسه گرنگه‌كانى ناوچه‌كه و ره‌وشى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ردوولا تاوتوێده‌كرێن.
روونيشيكرده‌وه، له ميانى په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنييدا پێشتر حه‌يده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق داوايى له بارزانى كردبوو، رۆڵێكى نێوه‌ندگيرانه بۆ هێوركردنه‌وه‌ى ره‌وشى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان ئه‌نقه‌ره و به‌غدا بگێڕێت، كه به هۆى هاتنى ژماره‌يه‌ك سه‌ربازى توركياوه بۆ ناو خاكى عێراق درووست بووه.