بە ڤیدیۆ.. پێشانگەی لە چاوى کچانى ئێزیدییەوە لە سلێمانی کرایەوە

(لە چاوى کچانى ئێزیدییەوە) ناوى ئەو پیشانگە فۆتۆگرافییەیە
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/1d613672-6270-482e-8d18-5eae98f85a9a/2.ism/manifest

K24- دالیا کەمال

(لە چاوى کچانى ئێزیدییەوە) ناوى ئەو پیشانگە فۆتۆگرافییەیە کە لە لایەن چوار کچە شنگالییەوە لە په‌راوێزی فستیڤاڵى گەلاوێژدا کرایەوە کە ماوەى ساڵێکە لە لایەن رێکخراوى (زین) گرووپەوە ئامادەکاریى بۆ کرابوو.

به‌رفیی کچە شنگالییەکە وا ساڵ و نیوێکە خۆى و خیزانەکەى لە کامپى خانکێ لە پارێزکاى دهۆک نیشتەجێن، پاش ئەوەى داعش لە مانگى شەشی ساڵی 2014 شارۆچکەکەیانی داگیر کرد بەرفیى وهاورێکانی دەیانەویست بە چاوى کامیراکانیان چیرۆکى خیزانە شنگالییەکان بگێرنەوە و ئازارەکان و مەینەتىیەکان ئاوارەبوون نمایش بکەن.