كوردستان 24 ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌ى بارزانى و نوێنه‌رانى هه‌ده‌په بڵاوده‌كاته‌وه
K24 – ئه‌نقه‌ره:
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، مه‌سعوود بارزانى به جيا له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى هه‌ده‌په و ژماره‌يه‌ك لايه‌نى سياسيى باكوورى كوردستان كۆبوويه‌وه.
له لێدوانێكى تايبه‌ت بۆ كوردستان 24، سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان، فوئاد حوسێن رايگه‌ياند، له كۆبوونه‌وه‌ى بارزانى له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى هه‌ده‌په‌دا، پرسى ئاشتيى له توركيا تاوتوێكرا.
گوتيشى: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، نوێنه‌رانى هه‌ده‌په، هه‌موو كێشه‌كانى خۆيان خسته‌ڕوو و داوايان له سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كرد رۆڵى خۆى بگێڕێت له به‌ديهێنانى ئاشتيى يه‌كجاره‌كى و كۆتايى هێنان به‌و ره‌وشه‌ى ئێستا له توركيا هاتووه‌ته ئاراوه.
به گوێره‌ى لێدوانى فوئاد حوسێن، له به‌رامبه‌ر ئه‌و داوايه‌دا، بارزانى به‌ڵێنى داوه هه‌موو هه‌وڵێكى خۆى بخاته‌گه‌ڕ بۆ بوژاندنه‌وه‌ى پرۆسه‌ى ئاشتيى و چاره‌سه‌رى كێشه‌كان و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى پرۆسه‌ى دانووستان.
بارزانى پێشتريش له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانييدا، كه كوردستان 24 به شێوه‌ى راسته‌وخۆ په‌خشيكرد، رايگه‌ياند، ئه‌و په‌ڕى جێى نيگه‌رانيمانه كه ئه‌و رووداوانه‌ى ئه‌م دواييه رووياندا و پێويسته هه‌موو لايه‌ك بگه‌ڕێنه‌وه بۆ پرۆسه‌ى ئاشتيى و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى دانووستانه‌كان.
بارزانى، دوێنێ به سه‌ردانێكى فه‌رمى گه‌يشته توركيا و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا ئه‌حمه‌د داوود ئۆغڵۆ، كۆبوويه‌وه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، ئه‌مڕۆ، بارزانى دوو كۆبوونه‌وه‌ى به جيا له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى هه‌ده‌په و لايه‌نه سياسييه‌كانى باكوورى كوردستان كۆبوويه‌وه و بڕياريشه ئه‌مشه‌و بارزانى بگه‌ڕێته‌وه هه‌رێمى كوردستان.
پرسى ئاشتى و هێنانه‌دى ئارامى و چاره‌سه‌رى ئاشتييانه‌ى دۆزى كورد له باكوورى كوردستان به‌شێكى سه‌ره‌كى ته‌وه‌رى كۆبوونه‌وه‌كانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بوون له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى پارته سياسييه‌كان.
دواى كۆبوونه‌وه‌كه، هيچ كام له نوێنه‌رانى هه‌ده‌په زانيارييان سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌كه رانه‌گه‌ياند و ئاشكرايان كرد، دواتر به راگه‌يه‌ندراوێكى فه‌رميى زانيارى سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
به گوێره‌ى ئه‌و زانيارييانه‌ى تايبه‌ت ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتوون، دواى كۆتايهاتنى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى پارته سياسييه‌كان، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعوود بارزانى، ده‌گه‌ڕێته‌وه باشوورى كوردستان.