ئه‌سه‌د: گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و "تیرۆریستانه" ناكه‌ین كه ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت
K24 – دیمه‌شق:
ته‌له‌فزیۆنه حكومییه‌كانی سووریا چاوپێكه‌وتنێكی به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی رژێمی سووریایان بڵاوكرده‌وه كه تێیدا ده‌ڵێت: "گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و تیرۆریستانه‌دا ناكه‌ین كه بۆ لیژنه‌ی دانوستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی سووریا ده‌ستنیشان كراون".
ئه‌سه‌د ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، "هیچ كه‌سێك ئاماده نییه، دانوستان و گفتوگۆ له باره‌ی ئاشتییه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا بكات كه وه‌ك نوێنه‌ری دانوستانكار و گفتوگۆ له‌لایه‌ن سعوودیه‌و ئه‌مه‌ریكا دیاریكراون".
كاتێك پرسیار له ئه‌سه‌د كرا، ئایا ئاماده‌یه بچێته دانووستانه‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی وڵاتانی زلهێزداوای ده‌كه‌ن و بڕیاره له كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری داهاتوو ئه‌نجامبدرێت، ئه‌سه‌د له وه‌ڵامدا گوتی: "ئه‌و وڵاتانه ده‌یانه‌وێت حكومه‌تی سووریا له‌گه‌ڵ تیرۆریستان‌دا دانووستان بكات.. ئه‌وه كارێكه هیچ كه‌سێك له سووریا یاخود له هیچ وڵاتێكی دیكه په‌سندی ناكات".
سه‌باره‌ت به دانووستان له‌گه‌ڵ ئه‌و گرووپ و رێكخراوه به‌رهه‌ڵستكارانه‌ی دوێنێ و ئه‌مڕۆ له ریاز كۆنگره‌یه‌كیان ساز كرد و لیژنه‌یه‌كیان بۆ ئه‌نجامدانی دانووستان له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌د پێكهێنا، سه‌رۆكی رژێمی سووریا به‌شار ئه‌سه‌د گوتی: "ئه‌گه‌ر ئه‌وان ئاماده‌بن پڕۆگرامیان بگۆڕن و ده‌سته‌به‌رداری چه‌ك ببن، ئه‌وا؛ ئێمه‌ش ئاماده‌ین دانووستانیان له‌گه‌ڵدا بكه‌ین، به‌ڵام مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیاندا وه‌ك كیانی سیاسی به ته‌واوی ره‌تده‌كه‌ینه‌وه و ئه‌وان ته‌نیا وه‌ك گرووپ و رێكخراوی بێ چه‌ك دانووستانیان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ین".
له دوو رۆژی رابردوودا به سه‌رپه‌رشتی عه‌ره‌بستانی سعوودییه له ریازی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته ژماره‌یه‌ك گرووپ و رێكخراوی سیاسی و چه‌كداری ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی سووریا كۆنگره‌یه‌كیان ساز كرد و له كۆتایی كۆنگره‌كه‌شدا لیژنه‌یه‌كیان بۆ ئه‌نجامدانی دانووستان له‌گه‌ڵ رژێمی سووریا پێكهێنا.
هه‌ریه‌ك له ئێران و رووسیا نه‌یارێتی خۆیان بۆ كۆنگره‌كه‌ی ریاز ده‌ربری و ئه‌مڕۆ، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران حوسێن ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهییان رایگه‌یاند، كۆنگره‌ی ریاز پێچه‌وانه‌ی خواستی نێوده‌وڵه‌تییه بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی سووریا.
رووسیاش داوا ده‌كات له كۆبوونه‌وه‌كانی داهاتووی ژنێڤدا پرسی سووریا به‌لادا بخرێت و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بگاته چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی بۆ ئه‌و پرسه.