له باره‌ی ده‌ركردنه‌كه‌ی، دادگه وڵامی ڕیال مه‌دریدی دایه‌وه
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی ریال مه‌درید له دژی بڕیار‌ی ده‌ركردنی له جامی شای ئیسپانیا، له دادگه‌ی وه‌رزشی سكاڵای له دژی بڕیاره‌كه ده‌ركرد، پاشان دادگه‌ی وه‌رزشی وڵامی تانه‌كه‌ی ڕیال مه‌دریدی دایه‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 12 كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2015، ڕۆژنامه‌ی ASـی ئیسپانیا له ڕاپۆرته هه‌واڵێكدا ئاشكرای كردووه كه دادگه‌ی وه‌رزشی تانه‌كه‌ی ڕیال مه‌دریدی ڕه‌ت كردۆته‌وه و به فه‌رمی یانه‌ی كادیز ئه‌گه‌رچی له یاریی چوون دۆڕا بوو، به‌ڵام بۆ قۆناخی داهاتوو سه‌ركه‌وتووه.
دادگه‌ی وه‌رزشی ئه‌مڕۆ له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕوون كردنه‌وه‌ی خۆی له باره‌ی ئه‌م كێشه‌یه خستۆته ڕوو و ده‌ڵێت: دادگه له سه‌رجه‌م دۆسیه‌كانی كۆلێوه‌ته‌وه و گه‌یشتۆته ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی كه بڕیار‌ی دوورخستنه‌وه‌ی ڕیال مه‌درید له جامی شای ئیسپانیا له لایه‌ن فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا بڕیارێكی دروست و یاساییه.
له لایه‌كی دیكه‌وه، له چاپی ئه‌مڕۆی ڕۆژنامه‌ی Marcaـی ئیسپانیا، به‌یاننامه‌یه‌كی یانه‌ی كادیزیش بڵاو كراوه‌ته‌وه كه تێیدا یانه‌كه ده‌نووسێت: "ئێسته ئێمه بۆ قۆناخی دادهاتووی خوله‌كه سه‌ركه‌وتووین و خه‌ریكی ئاماده‌كارین بۆ یاریی دادێمان له جامی شای ئیسپانیا."
یانه‌ی ڕیال مه‌درید له یاریی چوونی جامی شای ئیسپانیا له به‌رانبه‌ر یانه‌ی كادیز سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای بردنه‌وه‌كه‌ی به‌هۆی یاریی پێكردنی یاریزانی ڕووسی پێشووی یانه‌ی ڤیاریال دینیس چێرشیف له پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه ده‌ركرا كه پێشتر 3 كارتی زه‌ردی هه‌بووه.