راگه‌يه‌ندراوێك له بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانه‌وه
K24 – سلێمانى:
دواى درووستكردنى ميليشيايه‌كى چه‌كدار له شارۆچكه‌ى چه‌مچه‌ماڵ له لايه‌ن ئه‌ندامێكى جڤاكى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانه‌وه، ئه‌مڕۆ ئه‌و بزوتنه‌وه‌يه ره‌تيكرده‌وه په‌نا به‌رێته به‌ر درووستكردنى ميليشياى چه‌كدار.
له راگه‌يه‌ندراوێكدا، كه گوته‌بێژى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌ريكردووه، هاتووه: "ئێمە لە بزوتنەوەی گۆڕان جەخت لەو راستییە دەكەینەوە، كە نابێت هیچ حزب و لایەنێكی سیاسی هێزی چەكداری هەبێت. نابێت هێزە چەكدارەكان لە ململانێی سیاسی‌دا بەكاربهێنرێن. بەڵكو دەبێت هەموو ئەو هێزانەی ئێستا، كە بەشێكیان سەر بە حزبە سیاسییەكانی كوردستانن، بكرێنە هێزی نیشتیمانی بێلایەن و تەنیا ئەرك و بەرپرسیارێتیان پاراستنی خاكی كوردستان و سەروسامان و كەرامەتی هاوڵاتیان بێت".
هه‌روه‌ها هاتووه: "دەبێت خەباتی مەدەنی و سەروەری یاسا‌و دەستاودەستكردنی ئاشتییانەی دەسەڵات مەنهەجی كاری سیاسی بێت لە هەرێمی كوردستان".
ئه‌م راگه‌يه‌ندراوه‌ى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان هيچ ئاماژه‌يه‌كى بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ى هه‌وڵه‌كانى بزوتنه‌وه‌كه بۆ درووستكردنى هێزى چه‌كدار له لايه‌ن ئه‌ندامێكى جڤاكى بزوتنه‌وه‌كه‌وه تێدا نييه.
هاوكات له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا، گۆڕان ئيدانه‌ى درووستكردنى هێزى چه‌كدارى نه‌كردووه و ته‌نيا جه‌ختى له‌سه‌ر به‌رده‌وامى بزوتنه‌وه‌كه له "خه‌باتى مه‌ده‌نى" كردووه‌ته‌وه.
دوێنێ 12ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسه‌مبه‌رى 2015، عه‌بدوڵڵا كوێخا موباره‌ك، ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان له چه‌مچه‌ماڵ، ده‌ستی به دروستكردنی ميليشيايه‌كى چه‌كدار بۆ گۆڕان كردووه.
پێشتريش، هه‌ڵسووڕاوی دیاری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، عه‌دنان عوسمان له وتارێكدا پێشنیازی دروستكردنی یه‌كه‌ی 90ی، وه‌ك هێزێكی چه‌كدار بۆ حزبه‌كه‌ی كرد.
له‌و باره‌یه‌وه سوپاسالاری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، فه‌ریق جه‌مال محه‌ممه‌د، هۆشداری له باره‌ی دروستكردنی هێزی له‌و جۆره دايه لايه‌نه‌كان و رایگه‌یاند، به گوێره‌ی یاسای هیچ كه‌سێك ناتوانێت هێزی چه‌كدار له ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه درووستبكات.
سوپاسالاری پێشمه‌رگه‌ی كوردستان تایبه‌ت به ماڵپه‌ڕی كوردستان 24ی گوتيشى: "ئه‌وان وه‌ك وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رێگه به هیچ هێزێكی چه‌كداری نوێ ناده‌ن له ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دابمه‌زرێت".
راگه‌ياندراوه‌كه‌ى شۆڕش حاجى، گوته‌بێژى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان، دواى ئه‌و هۆشدارييه‌ى سوپا سالارى پێشمه‌رگه دێت، كه له رێگه‌ى ماڵپه‌ڕى كوردستان 24ه‌وه ئاراسته‌ى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕ‌انى كرد.
هاوكات، ئاری هه‌رسین ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان, تایبه‌ت به ماڵپه‌ڕی كوردستان 24ی رايگه‌یاند، پێویسته حكوومه‌تی هه‌ڕێمی كوردستان هه‌ڵوێستی له باره‌ی دروستكردنی ئه‌و هێزه‌وه هه‌بێت و رێگا به دروستبوونی نه‌دات.
له‌باره‌ی یه‌كگرتنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ش ئارى هه‌رسين گوتی: "سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌مێكه بڕیاری ئه‌وه‌یداوه، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه یه‌كبگرنه‌وه، ده‌بوایه براده‌رانی گۆڕانیش هاوكاری ئه‌و هه‌نگاوه‌یان كردبا، نه‌ك هێزی دیكه دروست بكه‌ن".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مان، داوای له حزبه‌كانی كوردستان كرد رێگا به دروستبوونی هێزی له‌و جۆره نه‌ده‌ن و گوتی: "داوا له حزبه‌كانی كوردستان ده‌كه‌م" به‌ر له هه‌مووشیان حزبه‌كه‌ی خۆم، هاوكار بن بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی خاكی كوردستان بپارێزێت".