كه‌ركووك بڕیارێكی دیكه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ره‌تده‌كاته‌وه
K24 - كه‌ركووك:
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق نووسراوێكی دیكه‌ی ئاراسته‌ی پارێزگای كه‌ركووك كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی چیدیكه كار به پسووله‌ی خۆراك نه‌كرێت و پشتی پێ نه‌به‌ستێت.
ئیداره‌ی پارێزگاكه‌ش، كاركردن به ناوه‌ڕۆكی نووسراوه فه‌رمییه‌كه ره‌تده‌كاته‌وه.
له كه‌ركووك شه‌ش سه‌د هه‌زار ئاواره‌ی عه‌ره‌ب هه‌ن و به گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌ش، ده‌توانن له كه‌ركووك نیشته‌جێ بن و نه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ شاره‌كانی خۆیان، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی گۆڕانكاری به‌سه‌ر دیمۆگرافیای شاره‌كه.
كامیل ساڵه‌یی، قائیمقامی كه‌ركووك بۆ كوردستان 24 گوتی: "بڕیارێك له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له رێگای وه‌زاره‌تی ناوخۆوه بۆ ئیداره‌ی پارێزگای كه‌ركووك ئاراسته كراوه، بۆ ئه‌وه‌ی پشت به فۆڕمی خۆراك نه‌به‌ستێت".
هه‌روه‌ها گوتیشی: "كاردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌كانی هاووڵاتیان شاره‌كه ده‌بێت، به هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه".
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك، بێئاگایی خۆیان له بڕیارێكی له‌و جۆره ده‌ربڕیوه.