پێشمه‌رگه دۆسیه‌ی ئه‌منیی و ئیداره‌ی شارەدێی گوڵاڵە لە ئەستۆ دەگرێ
K24- گەرمیان/ هەرێم جاف
دوای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له ساڵێك به‌سه‌ر ئازادكردنی شارەدێی گوڵاڵه‌ی سه‌ر به شارۆچکەی خانه‌قین له لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانەوە دانیشتوانی شارەدێکە بڕیاریانداوه بگه‌ڕێنه‌وه زێدی خۆیان، بەڵام به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونی حكوومه‌تی به‌غدا به‌و به‌ڵێنانه‌ی كه به خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ی دابوو له‌بارەی پاككردنه‌وه و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی فه‌رمانگه‌کانی حکوومەت و دابینکردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان لە گوڵاڵە کە داعش زۆربه‌یانی وێران كردووە.
هاوکات هێزی پێشمه‌رگه بڕیاریداوه تاك لایه‌نانه دۆسیه‌ی ئه‌منیی و ئیداره‌ی شاره‌كه به‌ڕێوه‌ببات.