خواردنی نا تەندروست لە هەولێر کڕیاری هەیە
K24- هەولێر/ نەورەس عەبدوڵڵا
بەپێی راپۆرتی ساڵانەی رێكخراوی تەندروستیی جیھان ساڵانە 420 ھەزار كەس بەھۆی خواردنی ناتەندروست گیان لەدەست دەدەن، لە ھەرێمی كوردستانیش چەندین رێگهی فرۆشتنی خواردنی بێ مۆڵەتی تەندروست ھەن و کڕیاریشیان هەیە.
ھەر ئێوارە داهات عارەبانچییەكان عارەبانەكانیان بە جۆرەھا خواردن دەڕازێننەوە، ھێمنی كوبە فرۆش ھەموو دەمەو ئێوارەیەك تا درەنگانی شەو بە رێگەی ئەم عارەبانە بژێوی ژیانی خۆیی و خێزانەکەی دابین دەکات. عارەبانەكەی ھێمن چێشتخانەیەكی بچووكی گەڕۆکە.