ئيبراهيم خه‌ليل داخرا
K24 – زاخۆ:
به گوێره‌ى ئه‌و زانيارييانه‌ى ده‌ست ماڵپه‌ڕى كوردستان 24 كه‌وتوون، كه‌مێك پێش ئێستا به‌هۆی بوونی ئۆپەراسیۆن و پێکدادان لە نێوان سوپای تورکیا و لایەنگرانی پەکەکە لە سلۆپی و شەرناخ و جەزیرە دەروازەی سنووريى ئیبراھیم خەلیل داخرا.
له لێدوانێكى تايبه‌ت بۆ ماڵپه‌ڕى كوردستان 24، سه‌رچاوه‌يه‌كى به‌رپرس له ده‌روازه‌ى ئيبراهيم خه‌ليل، رايگەیاند،لە کاتژمێر 02:00ی دوای نیوەڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 14ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسه‌مبه‌رى 2015، ھەموو جۆرە ھامۆشۆیەک لە سنوور وەستاوە.
له باره‌ى هۆكاره‌كه‌يه‌وه، ئه‌و سه‌رچاوه‌يه، گوتى: "ھۆکارەکەی بۆ بوونی شەڕ و پێکدادان لە چەند شارێکی باکووری کوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه".
ئاماژەشی بەوەکرد، تا ئێستا ئۆپەراسیۆن بەردەوامە و کاتی کردنەوەی سنووریش بەڕووی ھاووڵاتیان دیار نییە.
ده‌روازه‌ى سنووريى ئيبراهيم خه‌ليل به شاڕێگه‌ى ئابوورى هه‌رێمى كوردستان هه‌ژمار ده‌كرێت و مه‌زنده ده‌كرێت به داخستنى زيانى ئابوورى زۆر به‌ر هه‌رێمى كوردستان بكه‌وێت.