توێژینەوەیەک: بیبەری توند تەمەنی مرۆڤ درێژ دەكات

پسپۆڕەكان ھۆكاری كاریگەریی خواردنی توند بۆ بوونی ماددەی كاپسین دەگەڕێننەوە

K24

بەپێی توێژینەوەییەكی زانستیی کە پزیشكانی چینیی ئەنجامیانداوە خواردنی بیبەری توند لەگەڵ خۆراکی رۆژانە دەبێتە ھۆی درێژبوونی تەمەنی مرۆڤ.

بەپێی توێژینەوە چینییەكە ئەو كەسانەی لە ھەفتەیەكدا 3 بۆ 7 جار خواردنی توند دەخۆن بەتایبەت ئەو خۆراكانەی بیبەری توند لەخۆدەگرن كەمتر توشی نەخۆشیی دڵ وشێرپەنجە دەبن.

پسپۆڕەكان ھۆكاری كاریگەریی خواردنی توند بۆ بوونی ماددەی كاپسین دەگەڕێننەوە كە لە خواردنە تونەكاندا ھەیە و ماددەیەكی دژی ھەوكردنە لە لەشی مرۆڤ.

توێژینەوەكە لەسەر نیو ملیۆن كەس ئەنجامدراوە كە تەمەنیان لە نێوان 30 بۆ 70 ساڵیدا بووە.