چاو چ په‌يوه‌ندييه‌كى به ئاڵوده‌بوونه‌وه هه‌يه
K24 – هه‌ولێر:
بە گوێره‌ى توێژینەوەیەكی پزیشكی، كە پزیشكانی ئەمریكا ئەنجامیانداوە، ده‌ركه‌وتووه، رەنگی چاو كاریگەری ھەیە لەسەر ئاڵودەبوون بە ماددەھۆشبەرییەكان وخواردنەوە كھولییەكانه‌وه.
توێژیینەوەى ئه‌و شاره‌زا ئه‌مريكاييانه، ده‌ريخستووه، ئەو كەسانەی رەنگی چاویان شینە، یاخود هه‌نگوينييە، زیاتر تووشی ئاڵودە بوون دەبن بە بەراورد بەو كه‌سانه‌ى چاویان رەشە، یاخود قاوەی، بەڵام زیاتر جەخت لەسەر چاوە شینەكان دەكەنەوە و ده‌ڵێن ئه‌وان زۆرتر كاريگه‌رييه‌كانى مه‌ستبوون و هۆشه‌به‌رى له‌سه‌ريان ده‌كه‌وێت.
توێژینەوەكە لەسەر زیاتر لە 10 هه‌زار كەس ئەنجامدراوە لەگەڵ ئەو كەسانەی توشی نەخۆشی خەمۆكی و ئاڵودەبوون بوونە بە خوردنەوە كھولییەكان و دەركەوتووە چاوكاڵەكان زووتر ئاڵوودە دەبن به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ى ره‌نگى چاويان تێر و تۆخه، وه‌ك چاوڕه‌ش و قاوه‌ييه تۆخه‌كان.