سوپاسالارى پێشمه‌رگه نوێترين زانيارى له باره‌ى په‌لاماره‌كانى ئه‌مڕۆى داعش ده‌خاته‌ڕوو
K24 – هه‌ولێر:
سوپاسالارى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان، فه‌ريق جه‌مال ئيمنيكى، رايگه‌ياند، داعش ناتوانێت سوود له ره‌وشى كه‌شوهه‌وا وه‌ربگرێت و ئه‌مڕۆ له هه‌موو ميحوه‌ره‌كانه‌وه شكستيان پێهێنراوه.
له لێدوانێكى تايبه‌ت بۆ كوردستان 24، سوپاسالارى پێشمه‌رگه روونيكرده‌وه، دواى رزگاركردنى شنگال داعش زۆر لاواز بووه و تواناى ئه‌وه‌يان نه‌ماوه كه شه‌ڕى هێزى پێشمه‌رگه بكه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتى: "ئه‌مڕۆ له چه‌ند ميحوه‌رێكه‌وه جموجۆڵيان هه‌بووه و په‌لامارى سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه‌يان داوه، به‌ڵام له هه‌موو ميحوه‌ره‌كانه‌وه هێزى پێشمه‌رگه توانى شكستيان پێبهێنێت".
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى هاوپه‌يمانێتى دژ به داعش، ده‌ستيان به بۆردومانكردنى چه‌كدارانى داعش كردووه و له هه‌موو ميحوه‌ره‌كاندا جموجۆڵيان په‌كخراوه.